[٢]پۆرشە (بە ئەڵمانی Porsche) کۆمپانیایەکی ئەڵمانیە تایبەت بە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل بە ئاستێکی بەرز، کە کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێلی سیدان و وەرزشی و ئۆتۆمبێلی بەرز SUV بەرھەم دەھێنێت، بارەگای سەرەکی پۆرشی لە شاری شتوتگارتە لە ئەڵمانیا.

Dr. Ing. h.c. F. Porsche AG
پشکی گشتی
پیشەسازیئۆتۆمۆبیل
دامەزراشتوتگارت، ئەڵمانیا
(١٩٣١؛ ٩٣ ساڵ لەمەوپێش (١٩٣١))
دامەزرێنەرفێردیناند پۆرشە
بارەگاشتوتگارت، ئەڵمانیا
بەردەستە لە
جیھان
کەسایەتییە سەرەکییەکان
ۆڵفگانگ پۆرشە ئۆلیڤەر بلومە CEO
خزمەتگوزارییەکانئۆتۆمبێل، دارایی، ئەندازیاری و بەڕێوەبردنی سەرمایە revenue = increase €21.533 billion (2015 annual report)[١]
increase €3.404 billion (2015 annual report)[١]
increase €2.335 billion (2015 annual report)[١]
Total assetsincrease €29.143 billion (2015 annual report)[١]
Total equityincrease €10.700 billion (2015 annual report)[١]
خاوەنگرووپی فۆکسڤاگن
ژمارەی کارمەندان
٢٤،٤٨١ (٢٠١٥)
وێبگەwww.Porsche.com

پۆرشە لەلایەن گرووپی فۆلکسڤاگنەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

مێژوو دەستکاری

فێردیناند پۆرشە لە ساڵی ١٩٣١ کۆمپانیایەکی دامەزراند بە ناوی "Dr. Ing. h. c. F. Porsche GmbH" کە نووسینگەی سەرەکی کۆمپانیاکە لە ناوشاری شتوتگارت بوو لە ئەڵمانیا، کۆمپانیاکە تایبەت بوو بە ڕاوێژکاری و گەشەپێدانی بزوێنەری ئۆتۆمبێل بەڵام کۆمپانیاکە ھیچ ئۆتۆمبێلێکیان نەبوو کە بە ناوی خۆیانەوە بەرھەمی بھێنن.

یەکەم کاریش کە کۆمپانیاکە وەری گرت بریتیبوو لە بۆندێک کە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ دروست کردنی ئۆتۆمبێلی خەڵک "فۆلکسڤاگن" بە جۆرێک بێت کە بۆ ھەموو کەسێک ببێت. یەکەم ئۆتۆمبێلیش کە بەرھەمیان ھێنا فۆلکسڤاگن بیتڵ بوو، کە تا ئێستاش بە سەرکەووتووترین ئۆتۆمبێل دادەنرێت لە جیھاندا.

پۆرشە لە ساڵی ١٩٣٩ سوودێکی زۆریان وەرگرت لە فۆلکسڤاگن بیتڵ بۆ دروستکردنی یەکەم ئۆتۆمبێلی خۆیان بە ناوی پۆرشە ٦٤.

جەنگی جیھانی دووەم دەستکاری

لە جەنگی جیھانی دووەم ئاراستەی بەرھەمەکانی فۆلکسڤاگن گۆڕدرا بۆ بەرھەمی سەربازی، کە دەستیان کرد بە بەرھەم ھێنانی فۆلکسڤاگن بیتڵی سەربازی.

 
پۆرشە ٣٦٥

پۆرشە لەو ماوی جەنگەدا ھەستا بە درووستکردنی دیزاینی چەندین تانکی بەھێز بۆ Tiger I و Tiger II، ھەروەھا پۆرشە گەشەی بە تانکی زۆر بەھێزی ماوس دا لەو ماوەیەدا. دواتر دوای جەنگ فۆلکسڤاگن کەوتە ژێردەستی بەریتانیەکان بە تەواوی کارگەی فۆلکسڤاگنیان کۆنترۆڵ کرد، ھەر بۆیە فێرری پۆرشە (کوڕی فێردیناند پۆرشە) ھەستا بە بیرۆکەیەک کە خۆیان ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆیان بەرھەم بھێنن، یەکەم ئۆتۆمبێلی خۆیان درووست کرد بە ناوی پۆرشە ٣٦٥.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت "Porsche AG Annual Report 2015" (PDF). Archived from the original (PDF) on 24 September 2016. Retrieved 31 August 2016. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "ویکیپیدیای ئینگلیزی".

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری