لە جیۆمۆرفۆلۆژیا، پڕژە نزمترین خاڵە لەسەر پشتە شاخێک لە نێوان دوو لووتکە ھەڵکەتبێت. [١]ھەروەھا زۆرجاران پێی دەوترێت کەلێنە چیا. بەگشتی پڕژە ھەر بە چیا دەناسرێت لە ھەندێک ناوچە ھەروەک ناوی تایبەت بە پڕژە بانگی دەکەن، جاروبار بە ڕێڕەوی کۆتر یان ڕێگای شاخەوانان دەناسرێت. دەستەواژەی پڕژە زیاتر پەیوەندی بە چیا بەرزەکانەوە ھەیە نەک تەپۆڵک و کێو و گردەکان.[٢]

پڕژە (جوگرافیا)
لقیnatural geographic entity، gap، geographical feature

بەرزایی لووتکەیەک لەسەر بەرزترین پڕژەکەی (پێی دەوترێت پڕژەی کلیل) بە شێوەیەکی کاریگەر پێوانەیە بۆ بەرزی تۆپۆگرافی شاخێک. بە زۆری پڕژەکان لەسەر ھێڵی ئاوی تواوی بەفر لە نێوان دوو شاخدا ھەڵدەکەوێت کە وەک کەندەڵانێکی کراوە وایە. بۆ نموونە، بەرزترین پڕژە لە نەمسا پڕژەی Obere Glocknerscharte (" لە بەرزایی ٣٬٧٦٦ مەتر ھەڵکەوتووە.[٣]

زۆرینەی پڕژەکان ناونراون و یان لەسەر ڕێگای مرۆڤ نین. زۆرینەی لووتکە دووانەیییەکان جیادەکرێنەوە لەلایەن پڕژەکانەوە. جیاکردنەوەکە لەگەڵ ناوەکانی تر بۆ شکاندن لە پشتە شاخەکان وەک زین، کەلێنی با یان نوچ بە توندی پێناسە نەکراوە و لەوانەیە لە شوێنەوە بۆ شوێنێکی تر جیاواز بێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Whittow, John (1984). Dictionary of Physical Geography. London: Penguin, 1984, p. 103. ISBN 0-14-051094-X.
  2. ^ Chambers 21st Century Dictionary, Allied.
  3. ^ Willi End, Hubert Peterka: Alpenvereinsführer Glockner- und Granatspitzgruppe, Bergverlag Rudolf Rother, Munich, 1990. ISBN 3-7633-1258-7 [١] ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  • ^ Chambers 21st Century Dictionary, Allied. ^ Willi End, Hubert Peterka: Alpenvereinsführer Glockner- und Granatspitzgruppe, Bergverlag Rudolf Rother, Munich, 1990. ISBN 3-7633-1258-7 [1]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری