پشووی تایبەتی پاسەوانانی گەلەستێرە
پاسەوانانی گەلەئەستێرە ئەڵقەیەکی تەلەڤیزیۆنی تایبەتی ئەمریکییە لەلایەن جەیمس گەن بۆ خزمەتگوزاری پەخشکردن دیزنی+ نووسراوە و دەرهێنراوە، لەسەر گروپێک کەسایەتی مارڤڵ کۆمیکس، پاسەوانانی گەلەئەستێرە دروستکراوە. ئەڵقەکە دووەم نمایشی تایبەتی ستۆدیۆکانی مارڤڵە لە جیهانی سینەماییی مارڤڵدا (MCU)، و لەگەڵ فیلمەکان و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکاندا هاوبەشی ناوەڕۆک دەکات. چیرۆکەکە دوای پاسەوانانی گەلەئەستێرە دەکەوێت کاتێک ئاهەنگی کریسمس دەگێرن و بۆ دیارییەک بۆ سەرۆکەکەیان پیتەر کوێڵ دەگەڕێن. ئەڵقەکە لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤڵەوە بەرهەمهێنراوە، و هەروەهاش ترۆڵ کۆرت ئینتەرتەینمەنت لە بەرهەمهێنانەکەدا بەژداربوو.