پردی گلینیک (بە ئەڵمانی:Glienicker Brücke) پردێکە لەسەر ڕووباری ھاڤێڵ لە ئەڵمانیا دروستکراووە، ناوچەکانی وانسێ و بەرلین وبرادنبێرگی ھەرێمی پۆتسدام بەیەکەوە گڕێ دەدا، ناونانی بە گلینیک بۆ کۆشکی گلینیک دەگەڕێتەوە کە لەنزیکییەوە بوونیات نرا، ئەم پردە لە ساڵی ١٩٠٧ بەم شێوەی ئێستای دڕووست کرا (پردی پۆڵایین). لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم خاپوور کرا، لەکاتی جەنگی ساردا بۆ چەند جاڕێک نۆژەن کرایەوە، ئەم پردە گرنگییەکی زۆری ھەبوو چونکە کەوتبوە سەر ڕووباری ھاڤێڵ کە سنووری نێوان ئەڵمانیای خۆڕھەڵات و بەرلینی خۆڕئاوا بوو، لەسەر ئەم پردە چەندین کاری سیخوری و ئالوگۆڕی بەندییەکان ڕێکخڕاوە، ھەر بەم ھۆیەوە بە پردی سیخورەکان دەناسرێت.[١]

دیمەنێکی پردی گلینیک لە باخچەی بابێلس بێرگ کە ھەردوو بەشی بەرلین و پۆتسدام بەیەک دەبەستێتەوە.

ھەڵکەوتەکەی دەستکاری

 
دیمەنێکی پردی گلینیک لەبەری خۆڕئاوایەوە دەڕوانێتە بەری خۆڕھەڵاتی.

پردەکە دەکەوێتە سەر گەڕووی ھاڤێڵ، نێوان دەریاچەی ژونگفێرنسێ لەبەشی باکوری و دەریاچەی گلینیک لەبەشی باشوری، ھێڵی خێڕای Bundesstrße 1 بەسەریدا ڕەت دەبێت، کە ھەریەکە لە کۆشکی گلینیک و بەرلین و ناوچەکانی دەورووبەری بەیەک دەبەستێتەوە.

مێژووی دەستکاری

 
پردی گلینیک، بەپەرەمووچەکانی فرانز خافێر ساندمان، ١٨٤٥.

بۆ یەکەم جار لەم شوێنە پردێکی دارین درووستکرا بە ئامانجی پەڕینەوە بۆ ناوچەکانی ڕاو و لەوەرگا فراوانەکان، لەسەدەی ھەژدەھەم بەھۆی زۆرتربوونی پێویستییەکان و زۆربوونی ھاتوچۆ لەسەر پردەکە بیر لە گۆڕینی پردەکە کرایەوە لەبڕی دار، بۆیە ئەندازیاری شارستانی ئەڵمانی کاڕڵ فرێدریک شینکێڵ بناغەی پردێکی نوێتری دانا کە لە دار و لە خشت، کە لە ساڵی ١٨٣٤ درووستکردنی تەواو بوو، بەڵام لەسەرەتای سەدەی بیستەم بەھۆی زیادبوونی زیاتری ھاتوچۆ و پێویستی جولەی کەشتییەکان لە نێوان دوو دەریاچەکە، ناچار کران جارێکی تر بەشێوەیەکی ڕێکتر و بڵندتر درووستی بکەنەوە.

لە ساڵی ١٩٠٤ لەلایەن حکوومەتی پرووسیان نەخشەیەکی تۆکمەتری بۆ داڕێژرا، کە پردی ئاسنینی ئەمڕۆیە، لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧ کرایەوە، ھاوبەشگای جۆھان کاسپەر ھارکۆرت نەخشە ڕێگای پردەکەی جێبەجێکرد.

لە ساڵی ١٩٤٥ ھاوبەشگای UFAی ئەڵمانی بۆ بەرھەمھێنانی فیلم، فیلمێکی سینەمایی وێنەگرت لەژێر ئەم پردە، ناوی فیلمەکە (Unter den Brücken) بوو، لە کۆتایی ئەپریلی ١٩٤٥ موشەکێک بەر پردەکە دەکەوێت بەڵام موشەکەکە پوچەڵ دەبێت، ئەم پردە ھیچ نۆژەنکردنەوەیەکی بەخۆیەوە نەدی تاوەکوو ١٩٤٩. لەدوای درووستبوونی ئەڵمانیای خۆڕھەڵات و ئەڵمانیای خۆڕئاوا ناوی پردەکە نرا (پردی یەکبوون) لەلایەن ئەڵمانیای خۆڕھەڵاتەوە.

جەنگی سارد دەستکاری

لەسەرەتای ساڵانی یەکەمی جەنگی سارد، ئەم پردە زیاتر لەلایەن ھاوپەیمانان و باڵوێزان بەکاردەھات لەگەڵ دانیشتوانی بەرلین و پۆتسدام، جگە لە ڕەت بوونی ھێڵی ئاسنینی بەرلین-پۆتسدام بەسەر ئەم پردە، لە ٢٧ی مەی ١٩٥٢ ئەڵمانیای خۆڕھەڵات ھاتوچۆی دانیشتوانی ئەڵمانیای خۆڕئاوای قەدەغەکرد، لەدوای درووستکردنی دیواری بەرلین لە ساڵی ١٩٦١ بەھەمان شێوە لەسەر دانیشتوانی ئەڵمانیای خۆڕھەڵاتیش قەدەغەکرا، ھاتوچۆ تەنھا بۆ کارمەندانی دیپلۆماسی و سەربازییەکان ھەبوو.

لەنێوان ھەموو خاڵەکانی پشکنینی نێوان ئەڵمانیای خۆڕھەڵات و ئەڵمانیای خۆڕئاوا، خاڵی پشکنینی پردی گلینیک لەھەموویان سەخت تر بوو، کە زۆر جاران لەژێر ئەژموونی یەکێتی سۆڤیەت دابوو وەک ھاوپەیمانێکی نزیکی ئەڵمانیای خۆڕھەڵات.

لەماوەی ساڵانی حەفتاکان پردەکە بەتەواوی ماندوو بوو، بۆیە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیەک ھەبوو، بۆیە لە ساڵی ١٩٨٠ حکوومەتی ئەڵمانیای خۆڕئاوا نیوەی پردەکەی لای خۆی نۆژەن کردەوە، لە ساڵی ١٩٨٥یش حکوومەتی ئەڵمانیای خۆڕھەڵات نیوەکەی تری نۆژەن کردەوە بەو مەرجەی بە شێوەیەکی فەرمی ناوی پردەکە لە «پردی گلینیک» بگۆڕدرێت بۆ «پردی یەکبوون».

لەئێوارەی ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩، واتا ڕۆژێک دوای کردنەوەی دەروازەی ھاتوچۆ لەدیواری بەرلین، ھاتوچۆی پردی گلینیکیش کرایەوە، وەک ھەنگاوێک لەپێناو یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا.

لەنێوان کەلتوری خەڵک دا دەستکاری

 

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Glienicke Bridge (Potsdam/Berlin-Wannsee, 1907)". Structurae (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-08.


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری