پاڵاوگەی نەوت
پاڵاوگەی نەوت (پاڵاوتنی نەوت) بریتییە لە پڕۆسەیەک کە تێیدا نەوت دەپاڵێوین بۆ لێوەرگیراوەکانی کە ھەر یەکەو بۆ سوودی خۆی بەکاردێت کە ئەمانە دەگرێتەوە سوتەمەنی سووک، گازۆلین، دیزڵ(بەنزین)، ئەسفلت (قیر)، ڕۆنی گەرمکردنەوە، کیرۆسین (نەوتی سپی)، گازی شل(LPG)، سوتەمەنی جێت وە سوتەمەنی چەور (سوتەمەنی قورس). وە ماددەی تری پتڕۆکیمیاوی ھەن وەک ئەثیلین و پڕۆپلین ئەتوانرێت بەرھەم بھێنرێت لە نەوتی خاو بەبێ بەکارھێنانی پاڵاوگەی نەوت بەھەمان شێوەش وەک نەفتا کە لە ھەمان ڕێگەوە بەرھەمدێت.
پاڵاوگەکانی نەوت بەشێوەیەکی گشتی گەورەن، تێکەڵەیەکی پیشەسازی قەبەن، بۆری قەبارە جیاوازی تێدایە کە بۆ پڕۆسێس کردنی کیمیایی بەکاردێن، لە پاڵاوگەکانی نەوتدا تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی بنچینەیی بەکاردێت وە ئەتوانرێت وەک جۆرێکی ڕووەکی کیمیایی سەیری بکرێت.
بەگشتی ئەم پڕۆسەیە تێچووی زۆرە ھەر لە دەرھێنانی نەوتەوە بۆ پاڵاوتن و پاشان عەمبارکردنی بۆیە بۆ کەمکردنەوەی تێچووە زۆرەکەی لە ئێستادا بەزۆری لەنزیک پاڵاوگەکەوە عەمبارێکی گەورە دروست ئەکرێت بۆ عەمبارکردنی لێوەرگیراوەکانی نەوت.
وەک باسمانکرد پاڵاوگەکانی نەوت زۆر گەورەن و بڕێکی زۆر لە ئامێری جیاوازی تیادایە بۆ پیشەسازییە ئاڵۆزەکان کە چەندین یەکەی چارەسەری جیاوازی تێدایە بۆکاتی پێویست.
ھەر پاڵاوگەیەک ڕێکخستنی تایبەت بەخۆی ھەیە و تێکەڵکردنی پڕۆسەکانی پاککردنەوە بە ڕەچاوکردنی شوێنی پاڵاوگە، بەرھەمە خواستراوەکان وباری ئابوری دیاری دەکرێت.
پاڵاوگەی نەوت بە بەشێکی گرنگ و سەرەکی لە پیشەسازی نەوت دائەنرێت ھەندێک لە پاڵاوگە مۆدێرنەکان ئەتوانن ڕۆژانە بڕی ٨٠٠٬٠٠٠ بۆ ٩٠٠٬٠٠٠ بەرمیل نەوت کە دەکاتە(١٢٧٬٠٠٠ بۆ ١٤٣٬٠٠٠ مەتر سێجا) بپاڵێوێت و پڕۆسێسی بکات.
بەپێی گۆڤاری «نەوت و گاز لە جیھاندا» تەنھا لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤دا لە ٦٣٦ پاڵاوگە بڕی ٨٧٫٧٥ میلیۆن بەرمیل کە دەکاتە ١٣٬٩٥١٬٠٠٠ مەتر سێجا نەوتیان پاڵاوتووە.
پاڵاوگەی جامناگەر گەورەترین پاڵاوگەیە لە جیھاندا، لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ەوە لە کاردایە، کە بڕی ڕۆژانەی پاڵاوتنی دەگاتە ١٫٢٤ میلیۆن بەرمیل(١٩٧٬٠٠٠ مەتر سێجا) دەکەوێتە گوجارەت لە ھیندستان کە خاوەندارییەتی دەکرێت لەلایەن کۆمپانیای ڕیلیانس بۆ پیشەسازی.
مێژوو
دەستکاریچینیەکان بۆ یەکەم جار توانیان نەوت بپاڵێون،لەسەرەتای سەدەی یەکەمی زاینی چینیەکان توانیویانە نەوتی خاو بپاڵێون بۆ دەسکەوتنی ووزە،لە کۆتاییەکانی ئیمپڕاتۆریەتی( وی باکور) لە نێوان ساڵانی ٥١٢ بۆ ٥١٨ زاینی،نوسەر و جوگرافیزان لی دوایوان بابەتێکی زانستی ئامادەکرد کە باس لە پڕۆسەکانی پاڵاوتنی نەوتی خاوی بە وردی تێدا دەکرد بۆ ڕۆنێکی سوتێنەر کە ئەم کارەشی ناسراوە بە( باسکردنی ئاوی کلاسیک).
کیمیاگەرانی عەرەب جێدەستیان لەم بوارەدا بە ڕوونی دیارە، کە چەندەها کتێبی زانستیان لەسەر نوسیووە و بەشێوەیەکی وورد ڕونکراوەتەوە لە نوسەرانی عەرەب لەم بوارەدا (محمد بن زەکەریا الرازی) ە (لە٨٥٤ز لەدایک بووە ٩٢٥ز کۆچی دوای کردووە)،شەقامەکانی بەغداد پڕبوون لە قەترانی لێوەرگیراو لە نەوتی خاوەوە کە زۆر بەئاسانی دەستدەکەوت.
لە سەدەی ٩ی زاینی لە ناوچەیەک نزیک باکوو،ئازەربایجان کە تیایدا کاریان لە کێڵگەی نەوتدا دەکرد بۆ دەرهێنانی نەوت جوگرافیا ناسی عەرەبی ابو حەسەن ی مەسعودی لە کتێبەکەیدا لە سەدەی ١٠دا باسی ئەمەی کردووە، وە مارکۆ پۆلۆ لە کتێبەکەیدا لە سەدەی ١٣ یەم باسی کردووە کە ئەم کێڵگەیە بەرێژەیەکی زۆر نەوتی لێدەرهێنراوە و بەرهەمێکی ئێجگار زۆری هەبووە کە زیاد لە سەد کەشتی باری بینیووە بەپێی گێڕانەوەی کتێبەکەی.
کیمیاگەرانی عەرەب و فارس لێوەرگیراوەکانی نەوتیان بەکارهێناووە بۆ مەبەستی سەربازی،هەر وەک چۆن لە هەرێمی ئەندەلوس لە سەدەی ١٢ دا بەکارهێنرا بۆ شەڕکردن لەدژی ئەوروپای ڕۆژئاوا.
لە ماوەی فەرمانڕەوایەتی ئیمپڕاتۆریەتی سۆنگ ی باکور لە نێوان ساڵانی (٩٦٠ز بۆ١١٢٧ز)،چەن ۆرکشۆپێک یان دانا لە کارێکدا کە دوای ناسرا بە(فیارس ۆیل ورکشۆپ)لە شاری کایفینغ بۆ پاڵاوتنی نەوتی خام بۆ لێوەرگیراوەکانی بۆ مەبەستی سەربازی،سەربازەکان بوتڵی ئاسنینیان پڕدەکرد لەو لێوەرگیراوەیەو دەیانخستە ناو ڕیزەکانی دوژمنەوە،کە ئاگرێکی گەورەی لێدروست دەبوو.
بەکارهێنانی لێوەرگیراوەی نەوت لە جەنگدا بووبویە چەکێکی کاریگەر بەدەست چینیەکانەوە، ئەم ۆرکشۆپانە بەیەکێک لەکۆنترین پاڵاوگەکانی نەوت دائەنرێن لە جیهاندا و هەزاران ئیشکەر لەوێ کاریان کردووە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو چەکە چینیانەی کە بە لێوەرگیراوەی نەوت کاریان کردووە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- .Gary, J.H. & Handwerk, G.E. (1984). Petroleum Refining Technology and Economics (2nd ed.). Marcel Dekker, Inc
- .James G, Speight (2006). The Chemistry and Technology of Petroleum (Fourth ed.). CRC Press. 0-8493-9067-2
- .Leffler, W.L. (1985). Petroleum refining for the nontechnical person (2nd ed.). PennWell Books