پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان

پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان کە بەکورتە پەکەڕەکە دەخوێنرێتەوە، پارتێکی کوردیی باشووری کوردستانە لە ١ی شوباتی ١٩٩٥ وەک پارتێکی سۆشیالیست دامەزرا.[١] [٢]

پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان
سکرتێری گشتیباپیر کامەلا
سکرتێری گشتیباپیر کامەلا
دروشمسەربەخۆیی، ئازادی، دادی کۆمەڵایەتی
دامەزراندن١ی شوباتی ١٩٩٥
ئایدۆلۆژیاسۆشیال دیموکراسی
شوێنی سیاسیچەپ

پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان لە سەرەتادا وەکوو حیزبێکی سۆشیالیست دژ بە ناحەقیی چینایەتی دامەزرا و دواتر وەکوو بزووتنەوەیەکی جۆتیاری دەستی بە تێکۆشان کرد. ئەم حیزبە لە سەرەتای دامەزراندنی بەشداریی ھەموو ھەڵبژاردنەکان عێراق و باشووری کوردستانی کردووە.

ئەندامان دەستکاری

سکرتێری گشتیی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان باپیر کامەلایە.[٣] [٤] [٥] [٦] ساڵح کاکەیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پێوەندییەکان، عەلی محەممەد ئەندامی سەرکردایەتی و ھاوڕێ حەمەڕەش ئەندامی پێوەندییەکانە.[٧]

ڕەسووڵ عومەر ڕەسووڵ ناسراو بە ڕەسووڵ قەڵادزەیی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکە بوو کە کۆچی دوایی کرد.[٨]

ھەڵویستەکان دەستکاری

پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ بەبۆنەی ۴۲ھەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حیزبە کردی و وێڕای ئاماژەکردن بە شەڕی ئۆکراینیا ڕەوشی سیاسیی جیھان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە قۆناغێکی ڕاگوزار و ھەستیاردا زانی و لە یەکڕیزی و تەبایی پێکەوە کارکردن وەکوو ئەرکێکی ھەنوکەیی بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە ناو بردی.[٩]

لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکار بەیاننامەیەک بڵاوکردەوە و گوتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە مێژووی ۲۹ ساڵەی خۆیدا نە لە ڕووی ڕێکخستنی ژیانی و نە لە ئاستی یاسادانانەوە و جێبەجێکردنەوەی یاساکان بایەخێکی ئەوتۆی بە کرێکاران نەداوە؛ ھەروەھا کە بەدوای ڕووخانی حکوومەتی بەعس یاسایەکی کاری نوێ ڕێک نەخراوە و ھێشتا یاسای ژمارە ٧١ی ١٩٨٧ی ئەو سەردەمە بەرکارە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ یاسایەک بۆ سەرمایەگوزاری و کەڵەکردنی سەرمایە پەسەند کراوە کە لە سێبەریدا ھەرێمی کوردستان نوقمی گەندەڵی کراوەتەوە.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کوردیپێدیا: پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  2. ^ جەماوەر نیوز: محەمەد حاجی مەحمود پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی باپیر کامەلا دەکات، نووسراو لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  3. ^ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان-عێراق: شاندێکی سەرۆکایەتیی ھەرێم سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران دەکات، نووسراو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  4. ^ پارتی دیموکراتی کوردستان: پارتی پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان کرد، نووسراو لە ١ی شوباتی ٢٠٢٠؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  5. ^ ھەرێم نیوز: نێچیرڤان بارزانی سەردانی سێ‌ لایەنی سیاسی کرد، نووسراو لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  6. ^ خەندان: نێچیرڤان بارزانی سەردانی پارتی کرێکارانی ڕەنجدەران و زەحمەتکێشان دەکات، نووسراو لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  7. ^ کوردستان و کورد: سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان لە نوێنەرایەتی حیزب لە ھەولێر، نووسراو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  8. ^ ئاسۆی ڕۆژھەڵات: پەیامی ھاوخەمی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، نووسراو لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١؛ ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  9. ^ خەبات میدیا: پەیامی پیرۆزبایی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان بەبۆنەی ۴۲ھەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، نووسراو لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  10. ^ ھەتاو میدیا: پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە، نووسراو لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠؛ ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣.