پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان

پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان پارتێکی سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ئەم حیزبە لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزرا و ئێستاکە چالاکییەکی نەماوەتەوە. میدیای ئەم پارتە ماڵپەڕی ڕۆژھەڵات نیوزە.[١]

پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان
وتەبێژمحەممەد جەمشیدی
دامەزرێنەرعەلی زیرەک
دامەزراندن٢٠٠٩
شوێنگەی سەرەکیڕۆژھەڵاتی کوردستان
باشووری کوردستان
ئایدۆلۆژیالیبرالیزم
ناسیۆنالیزم
کوردایەتی
ماڵپەر
rojhelatnews

مێژوو دەستکاری

پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان لە ڕۆژی ٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ دامەزرا. دامەزرێنەرانی پارتەکە سێ کەس بریتی لە عەلی زیرەک، سمایل ڕەسووڵی و نەجمەدین ڕەسووڵی بوون. عەلی زیرەک بە نووسینی مانیفێستی لیبراڵی کورد و مانیفێستی شین: لیبرالیزمی ئینسانی وەکوو تیۆریسیەنی ئەم پارتە ڕۆڵێکی سەرەکیی لە دامەزراندنی پارتەکە ھەبوو.[٢] پاشان چەند کەسێکی دیکە وەکوو محەممەد بیگلەری و محەممەد خزری بوون بە ئەندامی ئەم پارتە، بەڵام ڕێژەی ئەندامانی زیادی نەکرد و پارتی لیبراڵ وەکوو پارتێکی بچووک ماوەتەوە. زۆرینەی سەرکردایەتی ئەم پارتە لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حەدەکە) بوون.[١]

پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٩ ھەتا ٢٠١١ دا چالاک بوو، بەڵام لە کۆتاییەکانی ٢٠١١ تووشی ناکۆکیی ناوخۆیی بوو و لەنێوان ھەندیک لە ئەندامانی جیایی داکەوت.[١] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١١ چەندین کەس لە ئەندامانی ڕێبەرایەتیی پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان ڕایانگەیاند کە پارتەکە تێکەڵی پارتی سەربەستیی کوردستان بووەتەوە، بەڵام پارتی لیبراڵ ڕەتی کردەوە و درێژەی بە کاری خۆی دا.[٣] لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە ھەولێردا کۆمیتەیەکی ساخکەرەوە پێکھات کە دەیویست درێژە بە کار و چالاکییەکانی پارتەکە بدات، بەڵام ئەم پرۆسەیە باش بەڕێوە نەچوو. لەم قۆناخەش چەندین کەس لە ئەندامانی پارتەکە لەلایەن ڕێبەرایەتیی پارتی لیبراڵ لادران.[١]

کۆنفرانسەکانی پارتی لیبراڵ دەستکاری

پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان لە سەردەمی دامەزراندا ٤ کۆنفرانسی بەڕێوەبردووە.[١]

ھاوپەیمانیی نەتەوە بندەستەکانی ئێران دەستکاری

پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی سۆسیالدێمۆکرات و پارتی سەربەستیی کوردستان ھاوپەیمانیەکیان دامەزراند کە لە سەرەتادا لە ژێر ناوی ھاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی کوردستان بوو و دواتر گوڕاو بۆ ھاوپەیمانیی نەتەوە بندەستەکانی ئێران.[١]

بەڵام دواتر لەو ھاوپەیمانییە ھاتە دەرەوە و بە پێشنیاری عەلی زیرەک لەگەڵ یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و پارتی ئازادی و دێموکراسی کوردستان ھاوپەیمانییەکی تازەتر دامەزراند.[١]

خەباتی چەکدارانە دەستکاری

پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان لە مانگی شوباتی ٢٠١٥دا ڕاگەیاند کە باشووری کوردستان چۆڵ دەکات و لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەست بە خەباتی سیاسی و سەربازیی خۆی دەکاتەوە. ھەروەھا ڕاگەیاند کە خەباتی چەکداری وەکوو یەکێک لە باشترین ئەگەرەکانی بەردەمی خۆی دەستنیشان دەکات.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح "پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان". کوردیپێدیا. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. Retrieved 19ی Juneی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ "عەلی زیرەک". کوردیپێدیا. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. Retrieved 19ی Juneی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  3. ^ "حیزب، ڕێکخراوە و پارتە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان". کوردستان پۆست. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. Retrieved 19ی Juneی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.