٥٢ ئەورووپا

گەڕەستێرۆچکە

٥٢ ئەورووپا شەشەم گەورەترین گەڕەستێرۆچکەکانی کەمەربەندی ئەستێرەییە، تیرەی ئەو گەڕەستێرۆچکەیە ٣١٥ کیلۆمەترە، ھەروەھا ٥٢ ئەورووپا شێوەکەی خڕ نییە بەڵکوو شێوەی ھێلکەیی سێ ڕوویی بە دەوری (380x330x250)کیلۆمەتر، ئەو ھەسارۆکەیە لە ٤ی شوباتی ١٨٥٨ لەلایەن ھێرمان گەڵدشمیتەوە لە شاری پاریس بینراوە.[١]

وێنەیەکی سێ ڕەھەندی ٥٢ ئەورووپا

تایبەتمەندی جەستەیی دەستکاری

ئەورووپا بە نزیکەیی شەشەم گەورەترین گەڕەستێرۆچکەیە لە ڕووی قەبارەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە چڕییەکەی نزیکەی ١.٥ گم/سم٣ یە، کە تایبەتە بە گەڕەستێرە گچکەکانی جۆری (C)، لە ساڵی ٢٠٠٧ جەیمس بایر و ستیڤن ئاڕ چێسلی یۆرۆپایان بە بارستەی (١.٩±٠.٤)×١٠١٩ کیلۆگرام خەمڵاند. خەمڵاندنێکی نوێتر لەلایەن بایرەوە پێشنیاری ئەوە دەکات کە بارستەی 3.27×1019 کیلۆگرامە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "NEODyS". newton.spacedys.com. Retrieved 2021-08-13.
  2. ^ "دیاریکردنی بارستەی گەڕەستێر گچکەکانی ئەم دواییە".

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری