١٩٦٩ ڕژانی نەوتی سانتا باربارا


ڕژانی نەوتی سانتا باربارا لە یەکی شوباتی ١٩٦٩ لە کەناڵی سانتا باربارا لە نزیک شاری سانتا باربارا لە باشوری کالیفۆرنیا ڕوویدا. تا ئێستا گەورەترین ڕژانی نەوتە لە ئاوەکانی ئەمریکا دا ، هەروەها سێیەمین گەورە روودانی ڕژانە نەوتە لەجیهاندا ئەمیش دوای ڕژانە مەزنەکەی دیپواتەر هوورایزن لە ٢٠١٠ و ڕژانی ئیکسۆن ڤاڵدێز لە ١٩٨٩ .

ڕووداوی ڕژانەکە بەهۆکاری لێدانێک بوو لە ٢٨ ی کانونی دووەمی ١٩٦٩ لە دووری ٦میل (١٠کم) لە کەناراوەکانی سەر پلاتفۆرمی نەوتی یەکێتی A لە کێڵگەی نەوتی دۆس کودرەس فلۆڕشال . لەماوەی دە ڕۆژدا، بە نزیکەیی٨٠ بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل (١٣ بۆ ١٦ هەزار م٣) نەوتی خاو ڕژا ناو کەناڵەکە و کەنارەکانی هەرێمی سانتا باربارا لە باشوری کالیفۆرنیا، هێڵی کەناراوەکان لەناوچەی گۆلێتەوە بۆ ناوچەی ڤێنتورای گرتەوە ،هەروەها کەناراوەکانی باکوری چوار دورگەکانی کەناڵی باکوریشی گرتەوە، لە ئەنجامدا پیس بوونێکی تەواوی ژینگەیی ڕوویدا و پتر لە ٣٥٠٠ باڵندەی دەریا مردن ، هەروەها هەزاران گیانەوەری دەریایی وەک دۆلفین و مۆرەی فیل و شێری دەریایی مردن .لە ئاکامدا توورەبوونێکی گشتی شەقامەکانی ئەمریکای گرتەوە و خۆپێشاندانەکان لە لایەن زۆرینەی میدیا ئەمریکیەکان ڕووماڵکران .خۆپێشاندانەکان بوونە هۆی دەرچوونی چەندین ماددەی یاسایی لەبارەی ژینگە و پاراستنی ژینگە .

پێشینەدەستکاری

بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر لە نەوت لەجۆری بەردی و لمی لەژێر کەناڵی سانتا باربارا ، زیاتر لەسەد ساڵە ئەم ناوچەیە بووەتە جێی سەرنج بۆ پیشەسازیی نەوت . کەناری باشووری ناوچەی سانتا باربارا شوێنی یەکەم کونکردنی نەوتی دوور لە کەنار دەریایی جیهان بوو، کە لە ساڵی ١٨٩٦ لە پێرس لە کێڵگەی نەوتی یوڵی سەمەرلاند روویدا، تەنیا ٦ میل (١٠ کم) دوور بوو لە کۆمەڵگەی سەمەرلاند کە دوای ئەم دۆزینەوەیە سەمەرلاند بووە شارۆچکەیەکی گەورە و مەزنی بواری نەوت سازی .

گەشەپێدانی نەوت لە کەناڵ و کەناراوە نزیکەکان هەر لە ڕۆژانی سەرەتاییە مشتومڕی زۆری لەسەر بوو ، چونکە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا شارەکە دەستی بە دامەزراندنی خۆی دەکرد وەک هاوینەهەوارێکی تەندروست و شوێنێکی گەشتیاری بە دیمەنە سروشتی و دراماتیکی و دڵرفێن . لە کۆتاییەکانی ١٨٩٠ کان کاتێک مەیدانی سەمەرلاند خەریکی بەر فراوانبوونی خۆی بوو بە ئاراستەی شاری سانتا باربارا، ببوە ناوچەیەکی سەرنج ڕاکێش بۆ سەیران و پیاسەی ئێوارانی خەڵکی سانتا باربارا ،ئەم خۆشیەی سەمەرلاند بووە هۆی ئەوەی چەندین میوانخانە لە ناوچەکە درووست بکرێن بۆ گەشتیاران . لە ساڵی ١٩٢٧ دۆزینەوەی نەوتی ڕۆژئاوای سانتا باربارا بووە هۆی گەشەسەندنی کێڵگەی نەوتی ئێڵوود . ئەمەش بووە هۆی ئەوەی شارەکە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەوربدرێت بە کێڵگەی نەوتیەوە. لە ساڵی ١٩٢٩ کێڵگەی نەوتی مێسا لە ناو خودی شارەکەدا دۆزرایەوە لە تەنیشت کۆلێجی شاری سانتا باربارا ،خەڵکانێکی زۆر دژی ئەم وەبەرهێنانەی نەوت بوون بەڵام قازانج و ئاسانی پارەی نەوت هەموو ئەم دەنگە ناڕازیانەی کپ کرد .

بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و پیشەسازی نەوت وردە وردە ڕێگەی کونکردنی خاک بۆ نەوت دوورتر و دوورتر لە کەنار دەریا ئەنجام دران ، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە کونکردن لە نزیک سیف بیچ و لۆنگ بیچ و لە ناوچەکانی دیکەی کەناراوەکانی باشوری کالیفۆرنیا کان و بیری نەوتی هەڵکەندران ، یەکەم دوورگەی ناوچەکە لە ساڵی ١٩٥٨ لە لایەن کۆمپانیای ڕیچفیلد ئۆیل ەوە هەڵکەندرا . ناوی دوورگەکەش بوو بە دوورگەی ڕیچفیلد، ئێستا دوورگەی ڕینکۆن، لە ٤٥ پێ (١٤ م) لە ناو دەریا لە نزیک پونتا گۆردا لە نێوان کارپێنتێریا و ڤێنتورا دروست کراوە، بۆ ئەوەی سنووری دووری ئاوی کێڵگەی نەوتی ڕینکۆن بسەپێنێت.

لە کەناڵی سانتا باربارا ، جیۆلۆجییەکان بۆیان دەرکەوت کە ڕەوتی گۆمە نەوتیەکان لە کێڵگە نەوتیەکانی ڕیکۆن و ڤینتورای کۆتاییان پێنەدەهات ، بەڵکو لەژێر کەناڵەکەدا درێژکرایەوە . لێکۆلەران بۆ دۆزینەوەی نەوت بەدوای ڕێگاکانی کونکردن لە ئاوە قوڵەکان کەوتن بەم هۆیەوە بومەلەرزەلە ژێر کەناڵەکەدا پاش ماوەیەکی کەم لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دەستی پێکرد، کە بوونە هۆی تێکدانی خانووی هاوڵاتیان و مردنی سەدان هەزار لە ماسی دەریا ، هاوڵاتیانی ناوچەکە و هەروەها سانتا باربارا دژایەتی ئەو کردەوەیەیان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بوو .

لەگەڵ ئەوەشدا زنجیرەیەک کاری یاسایی و یاسادانان ، دروستکردنی سەکۆی نەوتی و کونکردنی خاکی دواخست تا ناوەڕاستی دەیەی ١٩٦٠ . کۆنگرێس لە ساڵی ١٩٥٣ دا لە کەنارەکە( کەناردەریا) کە بە (تایملاند) ناسراوە، هەموو ئەو زەویانەی بە ویلایەتەکان بەخشی ئەمەش دوای دوو ساڵ لە هەوڵ و کۆشش لەگەڵ ئەنجومەنی یاسادانانی دەوڵەت ، سانتا باربارا گەیشتە سازانێک لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکاندا، بەم شێوازە؛ نابێت لە دووری ١٦ میل زیاتر و ٣ میل بەباری پانی زیاتر لە تەنیشت شاری سانتا باربارا زەوی کون بکرێت . لەدوای ئەمەدا چەندین کێڵگەی گەورەی نەوت لە ئاوی دەوڵەتدا درووستکران بەتایبەت لەدوای ساڵی ١٩٥٧ پەرەسەندنی زیاتریان بەخۆوە بینی. پەرەپێدانی ئەم کێڵگە نەوتیانە دەست پێ دەکات لەگەڵ یەکەم پلاتفۆرمی نەوتی دوور لە کەنار – هازل - کە لە ساڵی ١٩٥٧ دروست کرا ، دواتر کێلگەی هازل، لە ساڵی ١٩٦٠ دروست کرا . هەردوو پلاتفۆرمەکە چوونە ناو کێڵگەی نەوتی سەمەرلاند دوور لە کەنار دەریا ، وە بە ئاسانی لە سانتا بارباراوە لە ڕۆژێکی ڕووندا ئەم کێڵگانە دیار بوون. پلاتفۆرمی هۆڵی لە بەشی دوور لە کەنار و کێڵگەی نەوتی ئێڵوود نزیکەی ١٥ میل (٢٤ کم) لە ڕۆژئاوای سانتا باربارا، لە ساڵی ١٩٦٥ دا جێگەی خۆی کردەوە.

پەرەپێدانی کرێنی ئاوی و تەکنەلۆژیا پەرەی زیاتری بەو کێلگانە دا ،لێکۆلینەوەکانی دوای ئەو زنجیرە بومەلەرزانەی کەناڵەکە دەریخست کە ڕەنگە هۆکارەکەی نەوتەکەی ئەوێ بێت ، بۆیە حکومەتی فیدراڵی دەستبەرداری بەشی کەناڵی سانتا باربارای لەدەرەوەی ئەو ٣ میل ( ٥ کم ) ە بوو ، ئەمەش بەهۆی بڕیارێکی دادگای باڵای ١٩٦٥ . یەکەم فرۆشتنی کرێنامە لە ١٥ی کانونی یەکەمی ١٩٦٦ دا ڕوویدا.

ڕژانی نەوتدەستکاری

پلاتفۆرمی A لە قوڵی ٨٨ پێ (٥٧ م) ئاو، لەدووری ٥.٨ میل (٩ کم) لە کەناراوی سەمەرلاندەوە شوێنی بۆ دادەنرێت ٥٧ بەرینەی کونکردنی زەوی بۆ بیرەکان هەبوو کە لە گۆشەی جیاوازەوە بە ئاڕاستەی ئاودا دەجولان بۆ ناو خاکی نەوتی ژێر دەریاوە . لەکاتی ڕژانەکەدا یەکێک بووە لە دوازدە سەکۆکە پێشتر لە ئاوەکانی دەرەوەی کالیفۆرنیا کاری دەکرد، یەکێکیش بوو لەو دوو پلاتفۆرمەی کە لەلایەن یەکێتی ئۆیڵەوە لە کێڵگەی دۆس کودرەس کاری پێدەکرا.پێشتر چوار بیرە نەوتی لە سەکۆی نوێی کونکردووە، هەرچەندە هێشتا کونکردنی چوارەمی نەخرابووە بەرهەمهێنانەوە کاری پێنجەمی بەڕێوە بوو.

لە بەرەبەیانی ٢٨ ی کانونی دووەمی ١٩٦٩ دا کرێکاران بیرەکەی پێنجەم ، ئەی - ٢١ ، بە قوڵایی کۆتایی ٣٤٧٩ پێ ( ١٠٦٠ م ) گەیشتن ، کە تەنیا لە ١٤ ڕۆژدا ئەم قووڵاییەیان هەڵکەندبوو . لەم قووڵاییەدا لولەکان تەنها ٢٣٩ پێ (٧٣ مەتر) بە پۆڵا داپۆشرابوو؛ ئەوەی تر بە تەنێکی بێ هێزتر و نەرمتر درووست کرابوو تاوەکو کرێکاران بتوانن ئاسانتر کاری لەگەڵدا بکەن .لەکاتی کارکردن ڕۆن و گاز و قوڕی هەڵکۆڵین بە هەوادا هەڵیانکرد و بە خەستی دەپرژانە دەریاوە. هەندێکیان هەوڵیاندا کە ڕێگری بکەن، بەڵام بەهۆی بەرزی فشارەوە کە زیاتر بوو لە ١٠٠٠ پاوەند بۆ هەر ئینچ چوارگۆشەیەک (٧ ئێم پی ئەی) کۆنترۆلکردنی مەحال بوو؛ هەموو کرێکارەکان جگە لەوانەی کە هەوڵی کۆنترۆلکردنیان دەدا ڕایان کرد و سەرپشتی سەکۆیەکەیان چۆڵکرد، بەهۆی مەترسی تەقینەوەی ئەو گازە سروشتییە زۆرانەی کە لە کونەوە دەردەپەرین؛ لە کۆتاییدا کرێکاران دوایین شێوازی تاقی کردنەوەیان ئەنجام دا کە فرێدانی بۆریی سەلامەتی بوو بۆ ناو چاڵەکە کە نزیکەی ٠.٥ میل (٨٠٠ م) درێژ بوو، پاشان تێکشکاندنی لوتکەی بۆریی بیر لە لاکان بە جووتێک "بەرامی کوێر"، بلۆکە پۆڵاییە زۆرەکان پێکەوە بە هێزی پێویستەوە خۆیان دابەزاند بۆ ئەوەی هەموو شتێک لە بیرەکە ڕابوەستێت.

بە شێوەیەکی ئاسایی، بیرێکی دوور لە کەنار، بە لایەنی کەمەوە بە ٣٠٠ پێ (٩١ م) لە کاسەی گەیەنەر دروست دەکرێت، ئەمەش بەپێی ڕێنماییە فیدراڵییەکان ، هەروەها نزیکەی ٨٧٠ پێ (٢٧٠ م) بۆڕی پۆڵای ناوەندی لە خۆی گرتبوو سەرجەم ئەم بۆرییانە پڕبوون لە نەوت و گاز، دواتر نەوت و گاز ەکە بیری بۆڕی بەجێ هێشت ، ڕاست لە نێو بەردە نەرمەکانی سەر زەوی کەناڵی سانتا باربارای داتاشی و بڕێکی زۆر لە نەوت و گازی فڕێدا بۆ سەر ڕووی ئاوەکە ، کە بە خێرایی چینێکی ئەستووری نەوتی درووست کرد و بەهەموو لایەکدا بڵاو بوویەوە .

سەرچاوەکاندەستکاری