وەسفی تاھیر
عەقید وەسفی تاھیر بەیاتی (١٩١٥ – ٩ی شوباتی ١٩٦٣)، ئەندامی دادگای باڵای سەربازی تایبەت و یەکێکە لە ئەفسەرە ئازادەکان کە بەشداری لە شۆڕشی ١٤ی تەممووزدا کردووە.
وەسفی تاھیر | |
---|---|
[[File:|frameless|250px]] | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٥ |
مردن | ٩ی شوباتی ١٩٦٣ | (٤٨ ساڵ ژیاوە)
پیشە | دادوەر |
بەشداربووە لە | شۆڕشی ڕەشید عالی گەیلانی، شەڕی عەرەب و ئیسرائیل |
ژیان
دەستکاریلە شاری بەغدا لەدایکبووە، پەیوەندی بە کۆلێژی سەربازییەوە کردووە لەنێو خوێندکارانی خولی (١٧). چووەتە خولی سەرکردەکان و لە ساڵی ١٩٤٠ دەرچووە، نزیک بووە لە عەبدولکەریم قاسم، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
کردەوەی سەربازی و پلە
دەستکاریلە ساڵی ١٩٤١ بەشداری لە شۆڕشی ڕەشید عالی گەیلانی کردووە، دوای ئەوەش لە ساڵی ١٩٤٨ بەشداری شەڕی فەلەستین دەکات، ئەندامی ڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانیی بووە کە بە ئەفسەرانی ئازادیش ناسراوە، ئەفسەرە ئازادەکان ئەویان دامەزراندووە لە کودەتاکەی تەممووزی ١٩٥٨ بۆ پۆستی ئامر لیوای یەکەم و بوو بە یاوەری عەبدولکەریم قاسم.
مردن
دەستکاریلەگەڵ عەبدولکەریم قاسم کوژرا، کە پەیوەندی پێوەکرد لە وەزارەتی بەرگری، دوای ئەوەی لە دەرەوەی بوو لە کاتی کودەتاکەدا (کودەتاکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣)، لەلایەن ناسیۆنالیستەکان و بەعسییەکانەوە لە باڵەخانەی ڕادیۆ لە ٩ی شوباتی ١٩٦٣ ڕەمی کرا، و پلەی سەرکردەی بەدەستەوەبوو.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «وصفي طاهر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢٣.