وێنەکێشی لە چین (بە چینی سادەکراو: 中国画، بە چینی دێرین: 中國畫، شێوازی خوێندنەوە: ژۆنگوۆ ھوا) یەکێکە لە کۆنترۆین ھونەری وێنەکێشان تا ئێستاش بەردەوامی ھەیە لە چینی دێرینی کۆن، وێنەکێشان بە شێوەی دێرین لە ئەمرۆدا وەک: گوۆ ھوا ناسراوە (بە چینی سادەکراو: 国画  چینی دێرین:國畫) کە بەمانای "وێنەکێشانی نەتەوەیی" یان "وێنەکێشانی ڕەسەن" دێت شێوە ستایلی چینی کە پێچەوانەی ستایلی وێنەکێشانی رۆژئاوایە لە چین لە سەدەی بیست ناوبانگی دەرکردووە ھەورەھا پێشی ئەوترێ دانچینگ (بە چینی: 丹青 شێوازی خوێندنەوە: دان چینگ) شێوە-ستایلی وێنەکێشی دێرین پێویستی بە خۆشنووسی و فڵچەی لەناو حبری ڕەش یان ڕەنگەکانی ترە. ھەرچۆنێک بێت ڕۆن تیایدا بەکارنایەت بۆ خۆشنووسیش، باشترین کەلوپەلەکان کە وێنەی لەسەر بکێشرێت بریتیە لە پەڕ و ئاوریشم.[١]

وێنەکێش ما لین بەبێ دەنگی گوێ لە (با)ی سنەوبەر دەگرێت

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Chinese painting", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-05-30, retrieved 2021-08-08

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری