وێنۆک (بە ئینگلیزی: thumbnail) بە نموونەی بچووک کراوی وێنە دەگوترێت، کە بە مەبەستی ناسینەوە، ڕێزکردن و ڕێکخستنی وێنەکان بەکار دەھێنرێت، وە ھەمان کار بۆ وێنەکان دەکات کە ئیندێکس بۆ وشەکان دەیکات. لە سەردەمی وێنەی دیجیتاڵ دا، بزوێنەری گەڕانی وێنەیی و بەرنامەکانی ڕێکوپێک کردنی وێنە ئاساییانە لە وێنۆک کەڵک وەردەگرن، ھەروەھا کە لە زۆربەی سیستەمەکانی کارپێکردنی ئەمڕۆژی دا لەوانە ویندەوزی مایکرۆسافت، Mac OS X ،KDE، و GNOME وێنۆک بەکاردەھێنرێت.

پەڕگە:Screenshot-gThumb-2.6.5.png
نەرمامێری وێنەنوێنی gThumb بە بەکارھێنانی وێنۆک نمایەکی گشتی لە چەندین وێنە نیشان ئەدات.

سەرچاوەکان دەستکاری