بلۆگ

(لە وێبلۆگەوە ڕەوانە کراوە)

بلۆگ یان وێبلۆگ (بە ئینگلیزی: Blog) جۆرێکە لە ماڵپەڕ، بەمانایەکی تر ماڵپەڕی تاکەکەس چونکە زۆر جار کەسێ ماڵپەڕێکی تاکەکەسی دروست بکات پێی دەڵێن وێبلۆگ، لە وێبلۆگەکاندا زۆرتر پەڕگە وێنە یا دەنگ و ڕەنگ بڵاودەکرێنەوە، لەپێشوودا زۆرینەی وێبلۆگەکان بە زمانی (HTML) ساز دەکران بەڵام لە ئێستادا بلاگەکان بە نەرمەواڵەی تایبەت ساز دەکرێن لە دیارترینیان وۆردپرێس، جووملا.

نموونەی بلۆگی تاکەکەسی

مێژووی وێبلۆگ دەستکاری

وێبلۆگەکان مێژوویەکی نیسبەتەن کورتیان ھەیە؛ تەنانەت کاتێک کە لەگەڵ مێژووی خودی ئینترنتدا بەراورد دەکرێن. بەگشتی دەگوترێت کە یەکەم وێبلوگ، وێبلۆگی links.net بوو کە جەستن ھاڵ دروستی کردبوو. لەو کاتەدا، جەستن ھاڵ خوێندکاری کۆلێژی سوارتمۆر بوو لە ساڵی ١٩٩٤دا. بەدڵنیاییەوە لەو کاتەدا پێیان نەدەگوت بلۆگ یان وێبلۆگ، جەستن ھاڵ بەس وەکوو ماڵپەڕی کەسیی خۆی ناوی لێ دەبرد. ساڵی ١٩٩٧ بوو کە وشەی "وێبلۆگ" دروست کرا. دروستکردنی ئەم وشەیە نیسبەت دەدرێت بە جۆرن بارگەرەوە. وشەی "وێبلۆگ" لە ساڵی ١٩٩٩دا لەلایەن پیتر مەرھۆڵزەوە کورت کرایەوە بە وشەی "بلۆگ". پێنج ساڵ دواتر بوو کە فەرھەنگی مریەم-وێبستر ئەم وشەیەی بە وشەی ساڵی خۆیان ناساند. لەم ساڵە سەرەتاییانەدا، چەند مەکۆ و پلەتفۆرمی دروستکردنی وێبلۆگ ھاتنە ئاراوە. لەوانەیەLiveJournal ناسراوترینی ئەو سایتە سەرەتاییانە بێت. پاشان لە ساڵی ١٩٩٩دا ئەو مەکۆیە کە دواتر بوو بە Blogger لەلایەن ئیڤان ویلیامز و مێگ ھووریھانەوە دەستی پێکرد. ساڵە سەرەتاییەکانی ٢٠٠٠، سەردەمی گەشەکردنی وێبلۆگ بوو. لە ساڵی ١٩٩٩دا، بەپێی لیستێک کە لەلایەن جێس جەیمز گارێتەوە کۆکراوەتەوە، بەس ٢٣ وێبلۆگ لە ئینترنتدا بوونیان ھەبوو. لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٦دا، بەپێی ڕاپۆرتی Technorati ژمارەی وێبلۆگەکان لە ئینترنیتدا گەیشت بە ٥٠ ملیۆن دانە. [١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 14ی Juneی 2020. Retrieved 13ی Juneی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.