ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/زیادکردنی دوو فۆنتی نوێ

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
 کرا. ماوەیەکی تر دەردەکەوێ. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ١٣:٥٩, ١٢ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. بەڕێزان ھەر وەک دەزانن ڕاپرسییەکمان بوو بۆ زیادکردنی فۆنتی ئەمیری بۆ ویکیپیدیای کوردی. کاروباری زیادکردنەکەی تەواو بووە و ئیشاڵڵا دوای ماوەیەکی تر دەردەکەوێ. فۆنتی ئەمیری فۆنتێکی ئامادە بوو یانی لە ویکییەکانی تریش بەکارگیرابوو بۆیە زیادکردنەکەی ئاسان بوو. من بۆ فۆنتی تریش زۆر گەڕام کە ھەم جوان بێ و ھەم پیتە کوردییەکان پشتیوانی بکا و ڕواڵەتیشی کوردیتر بێ چون ھەر وەک دەزانن ئەمیری شێوازی عەرەبی ھەیە.

بێجگە لەمانە فۆنتەکە دەبێ ئازادیش بێ بۆیە ھەموو ئەوانە کارەکەی دژوار کردبۆوە. لە ئاکامدا دوو فۆنتی باشم دۆزییەوە کە یەکجار باش و گونجاون؛ Lateef و Scheherazade. ھەر وەک دەبینن زۆر جوان و ڕێکوپێکن. پیتە کوردییەکان بە جوانی پیشتوانی دەکەن و ئازادیشن. تکایە دەنگی خۆتان بۆ زیادکردنی ئەم فۆنتانە بنووسن. زۆر سپاس.

ڕاپرسی

پشتیوانی

  •   لەگەڵ مادیوتووێژ (٢٠ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٢:٣١, ١١ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

دژایەتی

بێلایەن

بیروڕا

  1. دۆستان سڵاو. دەستان خۆش بێت لە نیەتتان حاڵیم بەڵام کێشەم لەگەڵ ئەم جۆرە فۆنتانە بیری درێژخایەن بونیانە. ئایا بەڕاستی ئەکرێ بۆ داھاتوو پشت بەم فۆنتانە ببەستین؟
  2. ئایا سەرچاوەی ئەم ھەوڵە لێرەوە دێ؟

سوپاس --هیوا (لێدوان) ٢٣:١٣, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. نا کاک ھیوا گیان لە مەبەستی ڕاپرسییەکە بە جوانی نەگەیێشتی. ئەم فۆنتانە بۆ دیتنی خودی ڕووکاری ویکیپیدیایە. یانی ھەر بەکارھێنەرێک حەزی کرد دەتوانی لە جیات ئەم فۆنتەی ئێستای ویکیپیدیا (کە Tahomaیە)، ویکیپیدیا بەم فۆنتانە ببینە. ھەڵبەت فۆنتی سەرەکیی ویکیپیدیا ناگۆڕدرێ و بڕیار نییە پشت بەم فۆنتانەوە ببەستین بەڵکوو ئەم مافە بە بەکارھێنەران دەدرێ ئەگەر پێیان خۆشیان بوو لەم فۆنتانە بۆ سەیرکردنی ویکیپیدیا کەڵک وەربگرن. سپاس. --چالاک وتووێژ ٠٧:٢٧, ١٠ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
با ئەمەش بڵێم ئەم فۆنتانە پێشنیاری خودی گووگڵ بۆ وێبن بۆیە جێگای ھیچ کێشە و نیگرانییەک نییە. زۆر سپاس. --چالاک وتووێژ ٠٨:٥٤, ١٠ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)