ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/زیادکردنی ئاستەکانی پاراستن

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
 کرا--چالاکWьтуwеж (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٨:٥٦, ٨ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. بەڕێزان ھەر وەک دەزانن لە ویکیپیدیا ئەو پەڕانەی گرنگن دەپارێزرێن ھەتا ھەموو کەس نەتوانێ دەستکاری بکا و ئەمە بۆ بەرگری لە خراپکاریە. بۆ نموونە داڕێژە:کۆڵکە داڕێژەیەکی سەرەکیە و تا ئێستا لە زیاتر لە ٤٠٠٠ وتاردا بەکارھاتووە و ئەگەر کەسێک خراپکاری تێدا بکا لە ھەر ٤٠٠٠ وتاردا دەردەکەوێ. ماوەیەک لەوە پێش خراپکاریشیان تێدا کرد بۆیە من پاراستم. ئاستی پاراستن لە ویکیدا بەم جۆرەیە: یان بۆ ھەموو کەس ئازادە یان تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی پەسندکراو ئازادە یان تەنیا بۆ بەڕێوەبەران ئازادە. بۆ نموونە داڕێژە:کۆڵکە لە ویکی ئێمەدا نیوەپارێزراوە یانی بەکارھێنەرانی پەسندکراو دەتوانن دەستکاری بکەن بەڵام لە ویکی ئینگلیزیدا ھەر ئەو داڕێژەیە تەواو پارێزراوە یانی تەنیا بەڕێوەبەران دەتوانن دەستکاری بکەن.

ئەمە بۆ ویکیەکی گەورە وەک ویکی ئینگلیزی باشە چون بەڕێوەبەریان زۆرە بەڵام بۆ ویکی ئێمە کە بچووکترە باش نییە. چون ئەگەر وتارێک نیوەپارێزراو بێ ئەوە ھەموو بەکارھێنەرێکی تازەکار دەتوانێ دەستکاری بکا و ئەگەر تەواو بپارێزرێ ئەوە بەڕێوەبەر کەمە و ئەگەر پەڕەکە ھەڵەی تێدا بێ کەس نییە چاکی بکات. بەکارھێنەری تریش کە دەبینێ پارێزراوە خۆی لێ نادا و ئەمە بە زیانی ویکیپیدیایە.

جارێ ویکی ئێمەش بچووکە و زۆری ماوە ھەتا گەورە بێ. بۆیە من پێشنیار دەکەم ئاستێکی تر بە ئاستەکانی پاراستن زیاد بکرێ و ئەویش ئاستی «تەنیا بەکارھێنەرانی پاسدەری خۆگەڕ» بێ. یانی وتارەکان وا بپارێزرێن کە بەکارھێنەرانی پەسندکراو نەتوانن دەستکاری بکەن بەڵام ئەوانەی مافی پاسدانی خۆگەڕیان ھەیە بتوانن. بە بڕوای من ئەمە بۆ ویکی ئێمە زۆر باشە. ئەگەرچی باشتر بوو لە بڕی پاسدەری خۆگەڕ ھەر مافی پاسدەر دانرابا بەڵام جارێ ویکی ئێمە ئەو مافەی نییە و ئەگەر دانرا دەیگۆڕین.

لە بواری پاراستنی پەڕەکانیش زۆر کەمتەرخەمی کراوە (لە چیدا نەکراوە!) و دەمەوێ بەم زووانە پاراستنی پەڕەکان دەست پێ بکەم بۆیە باشترە ئەم ئاستە دابنرێ دەنا ناچار دەبێ ھەموو پەرەکان تەواو بپارێزرێ یانی تەنیا بۆ بەڕێوەبەران. تکایە بەڕێزان دەنگی خۆتان بنووس، زۆر سپاس.


ڕاپرسی

پشتیوانی

  •   لەگەڵ--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٤:٢٥, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
  •   لەگەڵ «محمد طە لێدوانی محمد طە ١٥:٠٥, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC) -- ھەبوونی بۆ کورد زۆر گرنگترە چونکە ھەندێک لەسەردانیکەران لەڕوانگەی ڕق لێبوونەوە و دەمارگیرییەوە دەستکاری پەڕەیەک دەکەن کەلەگەڵ بیروبۆچوونی ناگونجێت...
  •   لەگەڵ مادیوتووێژ (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ٢٠:٥٩, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

دژایەتی

بێلایەن

بیروڕا

من بۆ پاراستنی داڕێژە و پۆل و شتە سەرەکییەکان ھاوڕام بەڵام بۆ وتارەکان بە تەواوی دژی ئەو کارەم، خۆ ئەگەر کەسێک وتارێکیش تێک بدات ئەوا ھەر بەکارھێنەرێکی تر بە ئاسانی دەتوانێ پووچەڵی کاتەوە و وتارەکە وەکو خۆی لێ دێتەوە و ھیچ ڕوونادات.--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:٣٩, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

کاک فێرخواز ، گەر کەسێک چەند خولەکێک بەر لە پووچەڵکردنەوە بیخوێنێتەوە ئەوا ئەگەری زیانکەوتنی هەیە! ، بەرحاڵ کەسێک تازە بێت ویکی یەکەم شت کارێکی هەڵە دەکات جا با ئەو هەڵەش لە وتارە باشەکان نەبێت! ڕێژەی ئەوانەش کەمە کە بەبێ تۆماربوون و دروستکردنی هەژمار چاکسازی و پەرەپیدانی زانستی دەکەن ، ئاستەکانی پارستنیش گونجاوە نموونە لە بەشێک ویکییەکان پەڕەی بەکارهێنەر پارێزراوە بۆ ئێمەش باشە گەر هەبێت! بۆ وتارەکانیش ئەوا وتارە باشەکان دەتوانرێن بپارێزرین وەک ویکییەکانی دیکە بەتایبەت ئینگلیزی کە زۆرینەیان پارێزراون > kushared (لێدوان) ١٥:٤٥, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
نا باسەکە زیاتر سەبارەت بە داڕێژەیە ھەتا وتار. وتار تەنیا کاتێک دەپارێزرێ کە لە ڕادە بەدەر خراپکاری تێدا بکرێ و ئەویش بە شێوەی کاتی. یان بۆ نموونە بەکارھێنەر چەند جار قسەی ناشیرین و سووک سەبارەت بە کەسێک بنووسە (بۆ نموونە ئەمە ببینە). ئەگەر ڕوون بوویەوە تکایە دەنگی خۆت بنووسە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٥:٤٧, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)