ویکیپیدیا:بەکارھێنەرانی پەسەندکراو
(لە ویکیپیدیا:بەکارھێنەرانی پەسندکراوەوە ڕەوانە کراوە)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fa/Wikipedia_Confirmed.svg/150px-Wikipedia_Confirmed.svg.png)
جاری وایە پێویستە ھەندێک ھەژمار بەر لە کاتی پەسندکرانی خۆگەڕ، پەسەند بکرێن. گرووپی بەکارھێنەرانی پەسندکراو ھەموو مافەکانی زڕ-گڕووپی پەسندکراوی خۆگەڕی ھەیە و تەنیا جیاوازییەکەی لەوەدایە لە لایەن بەڕێوەبەرانەوە لە کاتی پێویست دەدرێتە بەکارھێنەران. ئەم مافە پێویست نییە بدرێتە بەکارھێنەرێک کە پەسندکراوی خۆگەڕە چون ھەموو مافەکانیان یەکە؛ مافەکان ئەمانەن:
- گواستنەوەی پەڕەکان (گۆڕینی ناوی پەڕەکان)
- دەستکاریی پەڕە نیوەپارێزراوەکان
- داوانەکرانی نووسینی کاپچا لە زۆربەی شوێنەکاندا
- پاشەکەوتکردنی کتێبەکان لەسەر ویکی
- دیتنی پەڕە پاس نەدراوەکان لە تایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکان و تایبەت:پەڕە نوێکاندا
- دیتنی پاڵوێنەی کەڵکاوەژوو و لۆگەکەی لەگەڵ وردەکارییەکانی