ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/کیلیان مورفی

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

کیلیان مورفی (بە ئینگلیزی: Cillian Murphy) ئەکتەرێکی ئێرلەندییە. یەکەم دەرکەوتنی پیشەگەرانەی خۆی لە شانۆنامەی «دیسکۆ پیگز» لە ساڵی ١٩٩٦ی «ئەندا والش» ئەنجامدا، ھەروەھا لە فیلمی وەرگێڕانی شاشەی ٢٠٠١ بە ھەمان ناو بەشداربوو. فیلمە سەرەتایییە دیارەکانی بریتین لە: فیلمی ترسناکی دوای ٢٨ ڕۆژ (٢٠٠٢)، کۆمیدیای ڕەشی ئینتەرمیسیۆن (٢٠٠٣)، ھەستبزوێنی چاوی سوور (٢٠٠٥)، درامای جەنگی ئێرلەندی «ئەو بایەی کە جۆ دەھەژێنێت» (٢٠٠٦) و فیلمی ھەستبزوێنی تیشکی خۆر (٢٠٠٧). لە فیلمی کۆمیدی-درامی نانی بەیانی لەسەر پلۆتۆ (٢٠٠٥)، ڕۆڵی ژنێکی ڕەگەزگۆڕاوی ئێرلەندی بینیووە؛ کە بووە ھۆی ئەوەی پاڵێوراو بێت بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.

ھەروەھا مێرفی بە ھاوکارییەکانی لەگەڵ دەرھێنەر کریستۆفەر نۆلان ناسراوە، کە ڕۆڵێکی ترسێنەری لە سوارچاکی تاریکی (٢٠٠٥–٢٠١٢)، و دەستپێک (٢٠١٠)، و دەنکیرک (٢٠١٧) بینیووە. زیاتر ناوبانگی بەدەستھێنا بەھۆی ڕۆڵی تۆمی شێڵبی لە زنجیرە درامای سەردەمی بی بی سی پێکی بڵایندەرز (٢٠١٣–٢٠٢٢) و ڕۆڵی سەرەکی لە بەدواداچوونی ترسناکی شوێنێکی ئارام بەشی دوو (٢٠٢٠). لە ساڵی ٢٠١١دا، مێرفی خەڵاتی شانۆی ئیرلەندی تایمزی بۆ باشترین ئەکتەر و خەڵاتی دێسک درامی بۆ نمایشی تاکەکەسی نایابی بەدەستھێنا بۆ شانۆنامەی تاک -تەسی مستەرمان. لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕۆژنامەی ئیرلەندی تایمز بە یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرە سینەمایییەکانی ئێرلەندا ناوی برد. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٧، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

  • لەگەڵ

دژایەتی دەستکاری

 لێدوان: دەستکاری

سڵاو بەکارھێنەران: Mamozk ، Gejeluk ، Nskoalj ، 1silent scientist ، Central Kurdish و ئەوانی تریش، هیوادارم هەر ڕەخنە و پێشنیارێک هەیە بیڵێن، گەر نییە ئەوا دەنگتان گرینگە بۆ ئەم پاڵاوتنی وتارە. سپاس بۆ هەمووتان. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٧، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٠٦:٤٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.