ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/بەکرێگیراوەکان ٢

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەکرێگیراوەکان ٢ (بە ئینگلیزی: The Expendables 2) فیلمێکی ئەمریکی ھەستبزوێن و ئەکشنی ساڵی ٢٠١٢یە، لە دەرھێنانی سایمۆن وێست، لەلایەن ڕیچارد وێنک و سیلڤستەر ستالۆن نووسراوە لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە لەلایەن کێن کاوفمان، دەیڤد ئۆگۆستۆ و وێنک نووسراوە. برایان تایلەر گەڕایەوە بۆ تۆمارکردنی فیلمەکە. ئەم فیلمە پاشکۆیە بۆ فیلمی ئەکشنی ساڵی ٢٠١٠ بەناوی "بەکرێگیراوەکان ١"، و ئەستێرەکانی فیلمەکە دەستەیەکی لێھاتووی فیلمی ئەکشنن، ئەوانیش بریتیین لە "سیلڤستەر ستالۆن، جەیسن ستەیتم، جیت لی، دۆڵف لەندەگرین، چاک نۆریس، تێری کروز، ڕاندی کۆچە، لیام ھێمسوۆرت، ژان کلۆد ڤەن دام، برووس ویلیس، و ئارنۆڵد شوارزنێگەر". فیلمەکە دوای دەستەیەک بەناوی "بەکرێگیراوەکان" دەکەوێت، لەلایەن کەسێک بەناوی چەرچ ئەم دەستەیە ڕێک دەخرێتەوە بۆ ئەنجامدانی کارێک، بەڵام کاتێک یەکێک لە دەستەکە دەکوژرێت، لەمەودوا کاری بەکرێگیراوەکان دەبێت بە تۆڵەکردنەوە و دوای بکوژەکان دەکەون، و پاشان ھەڕەشەیەکی جیھانی چاوەڕواننەکراو ئاشکرا دەبێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٥٨، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

لێدوان دەستکاری

سڵاوتان لێبێ (Aram، Sakura emad، Hamaredha، ئارۆ سالار محمود، Mamozk، Central Kurdish، Gejeluk، MFTG) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٤، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوت لێبێت @Tessla: گیان، سەیری وتارەکەتم کرد، بەشی سەرەکی وتار و چیرۆکت بێ سەرچاوەن، ئەمە کیشە نییە لە ویکیپیدیا ئینگلیزیش وایە، بەڵام سەرچاوەی بۆکسەکە سڕاوەتەوە بەڵایەنی کەمەوە تۆ ٩٠٠٠ بۆ ١٢٠٠٠بایتت بێ سەرچاوەت داناوە، تکایە گەر دەتوانی سەرچاوەکانی بگەڕێنەوە،و هەروەها تکایە ئەو وێنانەی کە لە وتارەکەی ویکی ئینگلیزی دانراوە بۆ ئێرەی زیادبکەیت، و بەشی بەرهەمهێنان هەمووی بنوسە کیشەی نابێت، ئەوکات کە تەواوبوویت دەنگێکی جوانت دەدەینێ، دەستت خۆشبێت لەهۆتەی تۆ هاتوویتە ویکیپیدیا وتاری باشت زۆر بووە دەستت خۆش بەس ئەونەش پەلە مەکە خۆ ڕاوت نانێن.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٧:٥١، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: سەرچاوەی نێو سندووقەکە نەمسڕیبوو، بەڵکو لە سەرەتاوە نەمدینیبوو، بەس باشبوو پێت وتم سوپاس. سەبارەت بە بەشی بەرھەمھێنان؛ پێویست ناکات گشتی بنووسم، گەر بینووسم دەبێتە وتاری هەڵبژێردراو، وتاری باش باشیەکەی لە درێژی وتارەکە نییە بەزۆری لەسەر پاراوێکەیەتی، سوپاس دووبارە. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٠٠، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ‏٠٦:١٠، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.