ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی/ھەڵبژاردنەکان/کاندید
کاندیدەکان
دەستکاریئێستا ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی کراوەیە. ئەگەر لەگەڵ ھەموو ئەو خاڵانەی باس کران دەگونجێیت و بە ھەموو سیاسەتەکان ڕازیت، تکایە لەڕێی ئەو دوگمە شینەی خوارەوە خۆت بپاڵێوە! کاتێک خۆت پاڵاوت، تکایە بە چالاکی وەڵامی ئەو بەکارھێنەرانە بدەرەوە کە پرسیارت لێ دەکەن. ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی بە تەواوەتی لەلایەن خۆبەخشانی کۆمەڵگەوە ڕێک دەخرێن، نەک لیژنەی ناوبژی خۆی. پێش ئەنجامدانی ھەر ھەڵبژاردنێک، ڕەنگە کۆمەڵگە لێدوان بکەن تاکوو ئەگەر ھیچ گۆڕانکارییەک پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکە پێویست بێت ئەنجام بدرێت. کاتێک خۆت پاڵاوت، تکایە ئەوە بزانە کە کۆمەڵگە بۆی ھەیە بەدواداچوون بۆ ڕابردووت بکات، چ لەسەر ویکی بێت یان لە ژیانی تایبەتیت دا. ئێمە ناتوانین ئەمە بووەستێنین. تکایە لەدوای خۆپاڵاوتن، بەشی کاندیدەکان دەستکاری بکە و{{ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی/ھەڵبژاردنەکان/کاندید/ناویبەکارھێنەرت}} دابنێ. ئەمە ھەنگاوێکی پێویستە. ئەگەر پێویستت بە یارمەتی بوو، تکایە یەکێک لە بەردەستەکان ئاگادار بکەرەوە. |
Kushared
دەستکاریوردەکارییەکانی ھەژماری بەکارھێنەر Kushared (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · لۆگەکان · لۆگە ئامانجەکان · لۆگی بەربەستن · پێڕستکردنی بەکارھێنەر · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی · گووگڵ). ڕێکەوتی خۆپاڵاوتن: ٢ی ئابی ٢٠١٩، سەعات ١٥:٠٦ (کگھ)
من وەک بەشداربوویەک لەساڵی ٢٠١١ەوە لەویکیپیدیا دەستمپێکردووە، تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار بەشداری و ١٣٠٠ وتارم نووسیووە. لەزۆربەی وتووێژ و کێشەکانی ویکیپیدیا خۆم بەدوورگرتووە لەبەر ئەوەی زانیومە تەنیا کات کووشتنە و بێدەرەنجام دەمێننەوە، خەڵکی و خوێنەرەکانی ویکی کەس لەم وتووێژانە کەڵك وەرناگرێت بەڵکوو تەنیا ناوەڕۆکی وتارەکان دەمێننەوە کە سوود ببەخشن بەکۆمەڵگا، بەڵام درووستکردنی لیژنەیەکی دادوەری سەرەتایەکی باشە بۆ بڕیاردان لە نموونەی ئەو گرژیانەی لەماوەی ڕابردوو ڕوویانداوە و دەکرێت مەسەلەکان باشتر یەکلایی بکاتەوە ئەگەر لەداهاتوو هاتنە پێشمان.— ئەم لێدوانە لەلایەن Kushared واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
لێدوانەکان
دەستکاری- لەگەڵ: کاک کوشەیرد ھەرگیز کێشەی لایەنگری نەبووە. چەند بەکارھێنەرێک تەنانەت ڕاستەوخۆ بێزاریان کردووە بەڵام ئەو ھەر لەسەرەخۆ بووە و نەتەقیوەتەوە. ھەموو کاتێک ھەوڵی داوە کێشەکان بە ھێمنی چارەسەر بکات.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٦:٤٦، ٤ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)