ویکیپیدیا:سێحربازی وتارەکان/سێحرباز-ناوەڕۆک

٥. ناوەڕۆک
٦. کۆتایی

دانانی وتارەکەت نابێ ببێتە ھۆی تێکدانی مافەکانی بڵاوکردنەوە.

نووسراوەکان لە شوێنێکی دیکەوە کۆپی مەکە ناو ویکیپیدیاوە، مەگەر ئەوەی بە تەواوی ئاماژە بکەی کە ڕاستەوخۆ لەو سەرچاوەوە وەرگیراوە. ئەو وتارانەی کە مافەکانی بڵاوکردنەوە دەشکێنن بە خێرایی دەسڕێنەوە. وتارەکان بە وشەی خۆتان و لە زاری خۆتانەوە بنووسن. ھیچ کێشەیەک نییە ئەگەر نووسراوەکە سەتاسەد تەواو نەبێت؛ دواتر دەتوانی چاکسازی بۆ بکەی. ھەروا بۆ بارکردنی وێنە بۆ سەر وتارێک ئەگەر ئێستا نایزانیت دەتوانی چەن ڕۆژێک ڕاوەستی تاکوو بەکارھێنەرانی دیکە ھەوڵی بدەن.

وتارەکەت دەبێ مەرجی بایەخداریی ھەبێت

لە لاپەڕەی پێشوودا ڕێنوێنییەکان پێشکەش کرا بۆ ئەوەی بابەتی وتارەکە بەقەد پێویستی ھەبوون لە ویکیپیدیادا، بایەخدار بێت. ھەوڵ بدە وتارەکەت بەشێوەیەک بێت کە دوای تەواوبوونی خوێندنەوە، خوێنەرە تێگەیشتبێت کە بۆشی ئەو بابەتە بایەخدارە.

وتارەکەت دەبێ بێلایەنانە بێت

ھەوڵ دەدرێ وتارەکان لە ویکیپیدیادا بێلایەنانە بن؛ بەو مانای کە بابەتەکەی بۆ "پاڵپشتی" یا "دژایەتی" لەگەڵ کەسایەتییەک یا ڕوانگەیەک نەنووسرابێت. ئەو وتارانەی بۆ ھێرشکردن دانراون لەوانەیە بسڕێنەوە؛ بەڵام ئەو وتارانەی تەنھا بۆ پشتیوانیکردن و ستایش نووسراون لەوانەیە لە لایەن بەکارھێنەرانی دیکە بە توندی دەستکاری بکرێت.


ئایا ناوەڕۆکی وتارەکەت مەرجەکانی پێویستی ڕاگرتووە؟