ویکیپیدیا:سێحربازی وتارەکان/سێحرباز-سەرچاوەکان

٤. سەرچاوەکان
٥. ناوەڕۆک
٦. کۆتایی

زانیارییەکانی سەر ویکیپیدیا دەبێ باوەڕپێکراو و شیاوی سەلماندن بێت.

ڕاستییەکان، ڕوانگەکان، تیئۆریاکان و باسەکان تەنھا کاتێ دەتوانن بێنە ناو وتارێکی ویکیپیدیاوە کە لەپێشدا لە لایەن سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو و جێ متمانە بڵاوکرابێتەوە. سەرچاوەکان دەبێ ناسیاو بن و بۆ پشت ڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی ویکیپیدیا پێویستە بڕواپێکراو بن. ئاماژە بە سەرچاوەکان یەکێکە لە خاڵە سەرەکییەکانی ویکیپیدیا و رێبازێکی فەرمییە بۆ ھەموو وتارەکانی ویکیپیدیا. ھەر نووسراوێکی بێ سەرچاوە دوای لێدوانێکی کورت لادەبرێت. سەرچاوە دەبێ ھاوتای نووسراوەکە بێت؛ کاتێ بانگەشەیەکی نوێ دەکەی کە تا ئێستا باسی نەکراوە دەبێ سەرچاوەیەکی بەھێز بێنیتتەوە بۆ ئەو باسە. ئەگەر دڵنیانیت سەرچاوەکەت بڕوپێکراوە بڕوانە ویکیپیدیا:سەرچاوەی بڕواپێکراو؛ ئەگەر دیسان دڵنیا نیت، داوای یارمەتی بکە.

تێبینی: وتارەکانی ویکیپیدیا ناتوانن وەک سەرچاوە بۆ وتارێکی دیکە بەکاربێن (دەتوانی سەرچاوەکانی وتاری مەبەست دابنەی)

بە گشتی سەرچاوەیەکی باش

١. دەکرێ سەرنج بدرێن تا ڕاستی زانیارییەکان بسەلمێت
٢. جیاوازن لە خودی بابەتەکە

ئەگەر وتارەکەت سەرچاوەیەکی نەبێ بۆ پشت ڕاستکردنەوە یان سەرچاوەیەکی سەربەخۆ نەبێت، لەوانەیە بسڕێتەوە.


ئایا وتارەکەت سەرچاوەیەکی باشی ھەیە؟