ویکیپیدیا:سێحربازی وتارەکان/سێحرباز-ئامادەی تۆمارکردن
ئێستا ئەمادەیت بۆ تۆمارکردن!
یەکێک لەم دوو ڕێگەی خوارەوە ھەڵبژێرە:
- ڕەشنووسی شوێن-بەکارھێنەر. ئەگەر شارەزا نیت لە تۆمارکردنی وتاردا یا ئەگەر دەتەوە پێش تۆمارکردنی وتار، ڕەشنووسێکی بۆ بکەی، باشترین شوێن بۆ ئەوە، تاقیکردنەوە لە شوێن-بەکارھێنەری خۆتدایە(وەک: بەکارھێنەر:نموونە/تاقیکاری). دواتر کاتێ شارەزای بوارەکە بوویت یا وتارەکە گەیشتە ئاستێکی باش، دەتوانی کۆپی بکەی یا گواستنەوەی بکەی بۆ شوێنی سەرەکیی وتارەکانی ویکیپدیا (دواتر ڕێنوێنیت دەست دەکەوێت بۆ درێژەی کارەکان).
- ھەر ئێستا تۆماری بکە! وتارەکەت زیادبکە بە ویکیپیدیا. ئاگاداری: ئەگەر وتارەکەت لە ئاستێکی باشدا نەبێت بۆ بڵاوبوونەوە، لەوانەیە بسڕیتەوە. ئەگەر ئەوە ڕوویدا بەھیچ شێوە بە کێشەی تاکەکەسی مەزانە و سەیری ویکیپیدیا:بۆچی پەڕەکەم سڕاوە؟ بکە.
ڕەشنووسی شوێن-بەکارھێنەر ناوی وتارەکەت لە خوارەوە بنووسە، دەقی "/Special:Mypage" دەبێ لە جێگەی خۆی بمێنێتەوە. |
ھەر ئێستا تۆماری بکە! ناوی وتارەکەت لە خوارەوە بنووسە |
لە ھەنگاوی دواتردا: لە پەڕەی پاش ئێرە، ھەر دوای ئەوەی دوکمەی پاشەکەوتکردن لێبدەی، بە پێی ئەوەی کام ڕێگە ڕوویشتووی، وتارەکەت لە ویکیپیدیا بڵاودەبێتەوە یان دەبێتە ڕەشنووسی شوێن-بەکارھێنەرت. لە بەشی ڕەشنووسدا زانیاری زیاتر وەردەگری بۆ ئامادەکردنی وتارەکە و ئەگەر وتارەکە بڵاوکرابێتەوە، دەبێ سەرچاوەی بڕواپێکراوی ھەبێت و بایەخدار بێت دەنا دەسڕێتەوە.
کاتێ وتارەکەت بڵاوکرایەوە، لەلایەن یەک یا چەن بەکارھێنەری دیکە لەگەڵ ئەو مەرجانەی لەم فێرکارییەدا باسی کرا ھەڵسەنگاندن دەکرێ و پاشان دەستکاری دەکرێ:
- ئایا بابەتی وتارەکە بۆ ویکیپیدیا گونجاو ھەیە؟
- ئایا بابەتی وتارەکە بایەخدارە؟ و ئایا ناوەڕۆکی وتارەکە ئەو بایەخدارییە پێشکەش دەکات؟
- ئایا لە وتارەکەدا ئاماژەکراوە بە سەرچاوەکان؟
- ئایا لە وتارەکەدا مافەکانی بڵاوکردنەوە پارێزراون؟
- ئایا وتارەکە لە ڕوانگەیەکی بێلایەنانەوە نووسراوە؟
ئەگەر وەڵامی ھەموو ئەم پرسیارانە لەلای خوێنەر "بەڵێ" بوو، ئەوە وتارەکە ھەلێکی باشی ھەیە بۆ وەرگیران لەلایەن کۆمەڵگاوە. ئەگینا لەوانەیە دەستکاری نەخوازراوت بکرێت و تەنانەت شایەد بسڕێتەوە.
ئەگەر وتارەکەت سڕاوەتەوە - سەیری ویکیپیدیا:بۆچی پەڕەکەم سڕاوە؟ بکە. بە ھیچ شێوە ئەوە بە کێشەی تاکەکەسی مەزانە و ھیوادارین ئەوە کاریگەری نەبێت لە بەشدارییەکانتدا.