ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان/تەختەئاگاداری

بە خێر بێیت— لەسەر باوەڕپێکراویی سەرچاوەکان لە بابەتێکدا پرسیار بکە!

پێش پرسیارکردن، ئەرشیڤەکان بگەڕێ تا قسە لەسەر بابەتی دووبارە نەکرێتەوە. بواری بابەتەکە گرنگە: سەرچاوەکە و ئەو وتارەی کە بەکاری ھێناوە و، ئەو داوایەی پشتگیریی دەکات دابین بکە.

تێبینیی زیاتر:

  • داواکارییەکان لەسەر مەحڕوومکردن، خستە ناو پێڕستی ڕەشەوە، یان پۆڵێنکردنەکانی تر نابێ بکرێنەوە مەگەر ئەوەی سەرچاوەکە بەشێوەیەکی فراوان بەکارھێنرابێ و بەردەوامیش قسەی لەسەر کرابێت. یەکدەنگی بە پشتبەستن بە سەنگی سیاسەتەکان ھەڵدەسەنگێنرێت.
  • لەکاتێکدا یەکدەنگیی چەند بەکارھێنەرێک دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێ، بەڵام وەڵامەکان سیاسەت و ڕێسا نین.
  • ئەم پەڕە شوێنی ڕاگۆڕینەوە نییە بۆ مشتومڕە گشتییە ناپەیوەندیدارەکان بە باوەڕپێکراویی سەرچاوەکان.



ڕێگریکردن لە دانانی بەستەری پێگەکانی zaniary.com و kurdcollect.com

دەستکاری

پێشتر لە دیوەخان داوای ڕێگرکردن لە بەکارھێنانی پێگەکانی zaniary.com و kurdcollect.com کراوە و بەپێی یەکدەنگیی کۆمەڵگە ھەردوو پێگەکە مەحڕووم کران و سەرجەم بەستەرەکانیان سڕانەوە. ئەمە وەک تۆمارێک لێرە دانراوە و بەشێکی نوێ نییە تا لە ڕێگەیەوە پاکانە بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ ١٢:٥٤، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە