ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی/داواکارییەکان
داواکردنی دەستتێوەردانی لیژنەی ناوبژی کۆتا ھەنگاوە کە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەک دەگیرێتە بەر، ئەگەر ھاتوو کۆمەڵگە نەیتوانی خۆی چارەسەریان بکات. لیژنەکە لە بەسەرداچوونەوە و قبووڵکردنی داواکارییەکان بۆ کردنەوەی کەیسێکی نوێ بەرپرسیارن. ھەموو ئەو بڕیارانەی دەدرێن لەسەر بنەمای سیاسەتەکانی لیژنەی ناوبژی دەدرێن.
داواکردنی یارمەتیی لیژنە
دەستکاریئەم بەشە بۆ داواکردنی کردنەوەی کەیسێک لە لیژنە. بۆ قبووڵ بوون، پێویستە داواکارییەکە ٣ (یان زیاتر) دەنگی قبووڵکردن بھێنن. لیژنەی ناوبژی وەک کۆتا چارەسەر دەبێت بەکاربێت. لیژنەکە ئەو داواکارییانە ڕەت دەکاتەوە کە ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان نەدراوە لەپێشا. داواکارییەکان بە «داواکاریی کەیس» ناودەبرێن ھەتاکوو بە فەرمی لەلایەن لیژنە قبووڵ دەکرێن و دەکرێنەوە، ئەو کاتە بە «کەیس» ناو دەبرێن. تکایە پێش داواکردنی بڕیاری کۆتایی لیژنەی ناوبژی دڵنیا بکەرەوە کە پێشووتر ھەوڵ دراوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە. داواکارییەکەت بە تەواوی ببەرە بەردەم لیژنەی ناوبژی، چوونکە ئەو داواکارییانەی لە ماوەی سەعاتێکدا تەواو ناکرێن ئەگەری سڕینەوەیان ھەیە. ئەم پەڕەیە بۆ داواکارییە نەک وتووێژ.
|