بۆ ناردنی ئیمەیڵ بۆ لیژنەی ناوبژی (لب)، کرتە لێرە بکە: تایبەت:EmailUser/لیژنەی ناوبژی.
پێویستە ئیمەیڵێکی کارات لەسەر ویکیپیدیا ھەبێت تاکوو ئیمەیڵمان بەم شێوەیە بۆ بنێریت.
ئەگەر ناتوانیت ئەمە بکەیت، دەتوانیت ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ناونیشانە بنووسیت: arbcom-ckb@wikimedia.org.
پەیوەندی و تایبەتێتی

ئەندامانی لیژنەی ناوبژی ھەموو کات ھەوڵ دەدەن ھەموو پەیوەندییە تایبەتەکانی لیژنە بە شاردراوەیی بھێڵنەوە. ھەرچەندە ئەمە دەڵێین، ئێمە ھێشتا ناتوانین گرێنتی ئەوە بدەین کە پەیامەکەت دزە ناکاتە دەرەوە لەبەر چەند ھۆکارێک؛ لەبەر ئەمە، نابێت ھیچ زانیارییەکی ھەستیاریی کەسیمان لەگەڵ ھاوبەش بکەیت.

کاتێک ئیمەیڵەکەت گەیشت، لەوانەیە پەیامەکەت لەگەڵ ئەندامانی لیژنەدا بە ھاوبەشی بخوێندرێتەوە، و لە ھەندێک حاڵەتیشدا لەوانەیە لەگەڵ لایەنێکی سێیەم ھاوبەشی بکرێت. لەوانەیە پەیامەکەت بەبێ سنوور ئەرشیڤ بکرێت و ئەندامانی داھاتووی لیژنە بیبینن.

لەوانەیە ئیمەیڵەکەت زانیاریی تایبەت لەخۆ بگرێت کە ڕەنگە کەسایەتیی ژیانی ڕاستەقینەت دەربخات. بزانە کە زۆر کەس ئیمەیڵ بە تایبەت بۆ بەکارھێنانی ویکیپیدیا دروست دەکەن.