ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی/Hiwak82

نەکرا. سێ دەنگی دژ، و داواکار داواکەی کشاندەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکاری: ١٢ی ئابی ٢٠٢٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی داواکاری: ١٣ی ئابی ٢٠٢٠

ناساندن دەستکاری

من لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە لە ویکیپیدیاوە چالاکم، بەڵام بە ئەککاونتی Hiwak82 لە ٢٠١٤ـەوە بە پێنج زمان چالاکم. چالاکییەکانی من بە زمانەکانی کوردی سۆرانی، کوردی کرمانجی باکوور، ئینگلیزی، فەڕەنسی و فارسین. من زیاتر لە بواری زانیاری لە سەر کەسایەتییە سیاسییەکان، رێکخراوە سیاسییەکان و چەمکە زانستییەکانی تایبەت بە سیاسەت بەشداری دەکەم. یەکێک لە هەوڵە گرنگەکانی من لە ویکیپیدیادا ئەوەیە کە زانیارییەکان لە ئایدۆلۆژیا و بیر و بۆچوونە تەسکە سیاسییەکان خاوێن بکەمەوە و بیکەم بە ژینگەیەکی خاوێن و بێ لایەن بۆ ئەوەی خوێنەر و بەردەنگی کورد متمانەی زیاتری هەبێ. هەروەها لە رێگەی ویکیپیدیاوە هەوڵ دەدەم کە زانیاریی بە سوود لە زمانەکانی دیکەوە بگوازمەوە بۆ سەر کوردی و لە کوردیشەوە بۆ سەر زمانەکانی دیکە. هیوادارم داواکارییەکەم لە لایەن هاوڕێیانی بەڕێز پەسند بکرێ. -- Hiwak82 (لێدوان) ‏١٢:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارەکان دەستکاری

  • سڵاو @Hiwak82: ئایا بۆچی داوای مافی بەڕێوەبەریت کردووە؟ بەوردی ڕوونی بکەرەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • سڵاو بەڕێز ئارام، پرسیارەکەت لە جێی خۆی دایە. هەر وەک دەزانن ویکیپیدیای کوردی زۆر لاوازە، یەکێک لە هۆکارەکانیشی رێژەی کەمی بەڕێوەبەرە. گرنگ نیە من هەڵبژێردرێم یان نا، گرنگ ئەوەیە دەبێ بەڕێوەبەر زیاد بکرێن. جار وایە وتارێک دادەنێم بە چەند رۆژ پێدەچێ تا بەڕێوەبەرێک سەردانی دەکا، لە حەڵێکدا لە زمانەکانی دیکە تەنیا چەند چرکە دەخایەنێ. زۆربەی ئەو ئامرازانەی لە زمانەکانی دیکەدا هەن، لە کوردی دا نین. تەنانەت بۆ دانانی سەرچاوەیەک هیچ ئاسانکاریی نەکراوە. ئامانجی من تەنیا دانانی وتار و هەڵەچنین نیە، بەڵکوو پەرە پێدانە بەو لاپەڕە و ئامرازانەی کاری بەکارهێنەران ئاسانتر دەکەن. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٢٦، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
  • @Hiwak82:، من سپاسی خەمخۆریت دەکەم! وەک کاک Serchia فەرمووی بەڕێوەبەری شتێکی ئەوەندە گرنگ نییە بەڵکوو، تەنیا بۆ سڕینەوە، ھێنانەوە، پاراستن، و نەپاراستنی پەڕەکان و بڕێک کاری تر پێویستە دوو یان سێ بەڕێوەبەری چالاک ھەبن بەسە. ویکیپیدیای کورمانجی تەنیا سێ بەڕێوەبەری ھەیە و لەڕووی ژمارەی وتاریشەوە لەپێش ئێمەوەن (کە ئەوە مایەی دڵخۆشییە). بەڵام ویکیپیدیای ئێمە ھەنووکە شەش بەڕێوەبەری ھەیە و لانیکەم کارەکانیش کەمییان نییە و بەڕێوە دەبردرێن. وە ساڵی پار ھەندێ مافیش لە بەڕێوەبەر سەندرایەوە. ئەوەش بڵێم کە بەڕێوەبەر ھەموو شتێک نییە. ھەنووکە من بەڕێوەبەرم دووەم بەکارھێنەرم لەڕووی ژمارەی دەستکارییەوە، بەڵام ھیچیشم بۆ ویکیپیدیا نەکردووە لەکاتێکدا بەکارھێنەرانی نابەڕێوەبەری وامان ھەن کە دە ئەوەندەی بەڕێوەبەر خزمەتی کردووە و دەکات. باسی کەمیی ئامرازت کرد. دەتوانم بزانم چ ئامرازێکت پێویستە؟ چوونکە ئەم دوو سێ ساڵەی دوایی چەندین ئامرازی نایاب بۆ ویکییەکەمان زیاد کراون. بۆ دانانی سەرچاوەش ھەم میدیاویکی ئامرازی زیاد کردووە ھەمیش لەناوخۆی خۆماندا ئامرازمان زیاد کردووە. وەک ئاشکرایە ویکیپیدیا دەستەی چاودێریی نییە، بەڵام ئەوەندەی من بزانم ھیچ وتارێکم نەبینیوە کە دوای بڵاوکردنەوە، بەکارھێنەرانی تر چاکسازییان تێیدا نەکردبێت (مەگەر چۆنھا یان پێویست نەبووبێت). شتێک لە وەڵامەکەتدا کە سەرنجی منی ڕاکێشا ئەوە بوو کە وتت «ئامانجی من تەنیا دانانی وتار و هەڵەچنین نیە، بەڵکوو پەرە پێدانە بەو لاپەڕە و ئامرازانەی کاری بەکارهێنەران ئاسانتر دەکەن.» بەڕاست گەر زمانەکانی وێب دەزانیت، ئەوا دەتوانیت بەوشێوەیە خزمەت بکەیت، و بەجێگەی مافی بەڕێوەبەری داوای مافی بەڕێوەبەری ڕووکار بکەیت. بەکورتی، بەڕاستی ژمارەی بەڕێوەبەران زۆرن و پێویست نییە کە بەڕێوەبەری تر زیاد بکرێت. ھیوادارم لە ئایندەدا بتوانیت جێی بەڕێوەبەرانی ئێستا بگریتەوە و ببیتە چالاکترین بەڕێوەبەریش. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٠، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • زۆر سپاس. روونکردنەوەکەتان زۆر بە سوود بوو. کە وا بوو هەر وەکوو بە کاربەری ئاسایی دەمێنمەوە باشترە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٦:٢١، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
  • سڵاو کاکە @Hiwak82: دەست خۆش و هیوای بەردەوامیت لۆ دەخوازم، دەتانی بە کورتی باسی ئەوە بکەی کە ڕۆژانە دەتانی چەند کات تەرخان بکەی لۆ دەوڵەمەندکردنی ویکیپیدیایی کوردی ناوەندی، هەرچەندە کارەکی باشە لە هەر ویکیەک کارتکردبی بەڵام بە نیسبەتی ئێمە گرنگە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بەرەوپێش بچی، سەرنجی پرسیارەکەم لەسەر ویکیپیدیای کوردی ناوەندیە؟. شەهید (لێدوان) ‏١٣:٤٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • سپاس، من رۆژانە بە بەردەوامی لە سەر هێڵم، لەبەر ئەوەی کاری لێکۆلینەوەی زانستی دەکەم کە زۆر پەیوەستە بە ویکیپیدیاوە.— ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٢٦، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

دەنگەکان دەستکاری

 بەڵێ پشتیوانی دەستکاری

بێلایەن دەستکاری

 نەخێر دژایەتی دەستکاری

  • دژ ئەو کارانەی دەتانەوێت بیکەن وەک بەکارھێنەرێکی ئاساییش دەتوانن بیکەن. بوون بە بەڕێوەبەر تەنیا چەند مافێکی زیاترتان پێ دەدات کە زۆریش پێویست نین. ھەروەھا دەبێت پێشتر چالاکیی زۆر و بەردەوامتان ھەبووبێت و ناسراوبن لەنێو ئەندامانی دیکە. سەرچیا‏١٤:٤٥، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • زۆر سپاس بەڕێز سەرچیا. یەکێک لە گرفتەکانی ویکیپیدیای کوردی کەمیی بەڕێوەبەرە و ئەوەش بە روونی دیارە. بەڕێوەبەرەکان فریای هەموو شتێک ناکەون و زۆربەی لاپەڕە و ئامرازەکانی ویکیپیدیای کوردی ناتەواون و کەس نیە پەرەیان پێ بدا. لە هەر حاڵ دا سپاس بۆ رای بەرێـزتان.— ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٣٥، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
  • دژ، ئەم بەکارھێنەرە تەنیا ھەشت وتاری دروست کردووە و ژمارەی تەواوی دەستکارییەکانی تا ئەمڕۆ ٢٠١ دانەن. بۆیە ئەزموونی کەمە. ھیوادارم درێژە بە کار بدات و تەجرەبەی زیاتر کۆ بکاتەوە. ئەو کاتە دەتوانین قسە دەربارەی ئەم پرسە بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٥، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • زۆر سپاس بەڕێز پیرەهەڵۆ. من لەمێژە دەستکاری لاپەڕەکان دەکەم، ئەگەر کارەکەم هێندە کەم نرخە، ئیتر درێژەی پێنادەم. هەر بژین و سەرکەوتوو بن. هەوڵ دەدەم ماڵپەڕێک دابمەزرێنم کاتەکانم و بەرهەمەکانم بۆ ئەو تەرخان بکەم. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٢:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
  • دژ – لەسەرەوە ھۆکارەکەم نووسیوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٢، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینییەکان دەستکاری

زۆر سپاس بۆ روونکردنەوەی هەمووان. من لە داواکارییەکەم پاشگەز دەبمەوە و وەکوو بەکارهێنەری ئاسایی بەردەوام دەبم. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٦:٢٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.