ویکیپیدیا:بەڕێوەبەر چی نییە

ئەم داڕشتنە ڕوونی دەکاتەوە کە بەڕێوەبەران چین و چی نین لە ویکیپیدیا و پێناسەی بەڕێوەبەر و ئەرکەکانی دەکات.

بە گشتی دەستکاری

وەک ئەوەی ھەنێک کەس بیری لێ دەکەنەوە بەڕێوەبەران «فەرماندەر» نین و فەرمان دەرناکەن، بەرێوەبەران دەتوانن سنوورێک بکێشن لە حاڵە دیاریکراوەکان بە شوێنکەوتنی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا ئەو تووڵ و مافانە بەکاربێنن کە لەلایەن کۆمەڵگەوە پێیان بەخشراوە بەڕێوەبەران بە زۆری کەسانی شارەزان و بەکارھێنەرە شارەزا و پێشووەکانی ویکیپیدیان، یارمەتی و ڕێنمویی بەکارھێنەران دەکەن، کاردەکەن بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگاکە، جگە لە کارکردن بە پشت بەستن بە یاساکان ھیچ کردارێکی بەڕێوەبەرایەتی تر لەخۆیانەوە ناکەن و فەرمان دەرناکەن، بەڕێوەبەران سیاسەت و ڕێسایانە پەیڕەو دەکەن کەلەلایەن کۆمەڵگاوە داڕێژراوە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە بۆ نموونە:

  • بەڕێوەبەران بڕیاری ئەوە نادەن پێویستە خەڵک چی ببینن و چی نەبینن، بەڕێوەبەرێک بە پشت بەستن یاساکان پەڕەیەک دەسڕیتەوە کەلەلایەن کۆمەڵگاوە بڕیاری لەسەر دراوە. بەرێوبەران شوێن سیاسەتەکان دەکەون و یاسا دروستکەر نین، بۆ نموونە بەڕێوەبەران بەشێوەیەکی ستاندارد کرداری بەربەستن و پاراستن و سڕینەوە ئەنجام دەدەن کە یەکدەنگی لەسەرە لەگەل یاساکانی ویکیپیدیا دەگونجێت، (بەڕێوەبەران ھەرگیز ھیچ دەسەڵاتێکی ڕەھایان نییە)
  • بەڕێوەبەران پێویست ناکات ھەموو شتێک بزانن، تەنھا پێویستە ئەوە بزانن ئەو کارەی ئەنجامی ئەدەەن ئەنجامەکەی چییە بەبێ زانین ھیچ کارێک ئەنجام نەدەن بیرکردنەوەکانی وەک «ھەڵە نەکردن»، «شارەزایی تەواو» لەسەر بەڕێوەبەران ناسەپێت، بەڕێوەبەران تەنھا چاوەڕوانی ئەوەیان لێکراوە کە خاوەن شارەزایییەکی باشن کە ئەو ھەڵە و کێشانەی بەکارھێنەرێکی نوێ دەیکات ئەوان نایکەن بەڵام تەنانەت بەڕێوەبەرە زۆر شارەزاکان و لەمێژینەکانیش ھەڵە دەکەن و زانیاریان لەسەر ھەموو شتێک نییە.
  • بەرێوەبەران ئەو بەکارھێنەرە شارەزایانەن کە کۆمەڵگاکە متمانەی پێکردووە و ڕێگەی پێداون چەن تووڵێکی زیاتر بەکاربێنن کە بەکارھێنەرانی تر ناتوانن، بە گشتی بەڕێوەبەران کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەستکاریی ویکیپیدیا ناکەن و دواتر دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ویکیپیدیا ئەوە دەرگا کرایەوە بۆیان و ھیچ کێشەیەک لە متمانەکە دروست نابێت بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر دەستکاریی ویکیپیدیایان نەکردبێت، لەمە زیاتر بەڕێوەبەران چاوەرێی ھیچ کردارێکی تایبەتیان لێ ناکرێت تەنھا ئەوە نابێت ھەست بەبەرپرسیارییەتی بکەن لەسەر ئەو کار و کردارانەی ئەنجامی دەدەن.
  • بەرێوەبەران پێویستە ڕێزی پێویستیان لێ بگیرێت، بەڵام ھیچ بەکارھێنەرێک ناچار ناکرێت ڕێزیان لێ بگرێت یاخوود گوێڕایەلیان بکات (ئەوە داواکراو نییە) و بەربەستکردن توولێک نییە بەکاربھێنرێت لەجیاتی قسەکردن و گفتوگۆکردن لەگەڵ بەکارھێنەران

شارەزایی بەرز پێویستە، بەڵام ھەنێک لە بەکارھێنەران ھەڵە تێگەیشتوون لەوەی بەرێوەبەران پێویستە چین، بەڕێوەبەران:

  • ئەوانەن کە کۆمەڵگاکە ھەڵیبژاردوون و متمانەی پێکردوون.
  • بەکارھێنەرێکن کە ڕێگەیان پێدراوە پڕۆژەکە بەڕێوەببەن و دادپەروەری بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن و کرداری بەڕێوەبەرایەتی بەگوێرەی یاساکان بسەپێنن

بەشێوەیەکی دیاریکراو دەستکاری

بەڕێوەبەری سەرکەوتن نییە دەستکاری

بوون بە بەرێوەبەر ناتخاتە شوێنێکی بەرز لە ویکیپیدیا، و یەکسان نییە بە دروستکردنی وتارە باشەکان و ھەڵبژێردراوەکان، و ھەروەھا خەڵات نییە بەھۆی زۆری ژمارەی دەستکارییەکانی بەکارھێنەرییەوە، بەتەنھا بوونت بە بەڕێوەبەر ڕێزی زیاترت بۆ دروست ناکات و ڕێزی زیاترت نابێت تەنھا لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەریت، بەڕێوەبەری وا مانا دەکرێتەوە کەسێکە کە شوێن دەکەوێت لەجیاتی ئەوەی کۆنتڕۆلی شتەکان بکات واتا بە پشت بەستن بە یاساکان بڕیارەکانی دەدات لەجیاتی ئەوەی دەسەڵاتی پێدرابێت بۆ بڕیاردان.

بەڕێوبەەر تاککەکەسێک کە لە کۆمەڵگاکە بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە چەن تووڵێکی زیاتر لە بەکارھێنەرانی تر لە بەکارھێنەرانی تر بەکاردێنێت ئەگەر ڕێگەی پێدرابێت.

بەڕێوەبەری ناونیشان نییە دەستکاری

ھەبوونی بەشداریی زۆر و ژمارەی دەستکاریی بەرز بە زۆری وەک ستانداردێک بۆ بەڕێوەبەری سەیر دەکرێت، ھەرچۆنێک بێت ھەنێک لە پاڵێوراوەکان سەرکەوتوو نابن بۆ بەڕێوەبەری لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ھەڵسوکەوت و مامەڵەی بەکارھێنەرە، ئەگەر ھاتوو ڕەتکرایتەوە لە پاڵاوتنەکە ئەوە بە کەسی وەری مەگرە گەر پاڵاوتن بۆ بەڕێوەبەریت سەرکەوتوو نەبوو ئەوە وا بیرمەکەوە کە کۆمەڵگاککە تۆی ناوێت و بەشدارییەکانت لەبەرچاو ناگرێت، ھەنێک کات بەکارھێنەران خاوەنی خۆڕاگری و ئارامگرییەکی چاوەڕوانکراو نین کە بەرێوەبەرایەتییان پێ ببەخشرێت لەبیرت بێت بەڕێوەبەرایەتی مامەڵەیە لەگەڵ بەکارھێنەران، ھەرچۆنێک بێت ئەم بەکارھێنەرانە ھێشتاش ھەر بەکارھێنەرێکی بەبەھای پڕۆژەکەن و ڕێزدارن، و زۆری ژمارەی دەستکاریی ناونیشانی بەڕێوەبەری نابەخشێت.

ئەوە گرنگە کە بزانرێت کە مافی بەڕێوەبەری دەبەخشرێت بەو کەسەی کە بەشێوەیەکی بەرز خاوەنی دانایی، زانست، شارەزایییە لەسەر پڕۆژەکە و سیاسەت و ڕێساکانی، و لە بنەما و بنچینەکانی پڕۆژەکە تێگەیشتووە بەکارھێنەرانێکن کە بێلایەنی ڕوانگە لە کارەکانیان ھەیە، لەکاتی بەشدارییەکانیان لە وتارەکان سەرچاوەی باوەرپێکراو بەکاردێنن بۆ ھەر گۆڕانکارییەک کە ئەنجامی دەدەن بەڕێوەبەران بە شێوەیەکی بەردەوام شارستانیانە مامەڵە دەکەن لەگەڵ بەکارھێنەران، تەنانەت لەگەڵ ئەو بەکارھێنەرانەشی کە شارستانی نین و بەشێوەیەکی ناشارستانیانە مامەڵە دەکەن لەگەڵ بەڕێوەبەران. بەڕێوەبەران پێشڕەون لە یارمەتیدان و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە کۆمەڵگاکە، و خاوەنی شارەزایین لەو شوێنانەی پێویستی بە شارەزایی ھەیە لە بەڕێوەبردن.

بەڕێوەبەری دیبلۆماسی نییە دەستکاری

بەڕێوەبەران پێویستە ئەوە بزانن کە تووڵ و کردارە بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بەکاردێنن بۆ ڕاگرتن و باشترکردنی پڕۆژەکە و زیاتر نییە، ئەوە بە مانای ئەوە دێت بەبێ جیاوازی سیاسەت و ڕێساکان بەسەر بەرێوەبەرانیش جێبەجێ دەبێت و جیاوازییان نییە لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر. جگە لەوەی بەڕێوبەران چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکرێت پێشڕەو بن و وەک بەکارھێنەرێکی نموونەیی سەیر بکرێن لە ویکیپیدیا وەک شارستانی بوون لەکاتی کێشە و ناکۆکییەکان، زانیاری لەسەر سیاسەت و ڕێساکان، و بەکارھێنانی کردارەکانیان بە شێوەیەکی گونجاو، ئەوان ھەروا چاوەڕوانی ئەوەشیان لێدەکرێت بۆ ھەموو ئەو کردارە بەرێوەبەرایەتییانەی جێبەجێی دەکەن شوێن سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بکەون لەھەموو کاتێکدا.

ئەو بەڕێوەبەرەی بەشێوەیەکی دووبارە و چەندبارە بەھەڵە کردارە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەکاردێنێت و کێشەی بەرچاو بۆ کۆمەڵگاکە دروست دەکات تەنانەت دوای ئاگاداریش، ئەوە ئەنجامەکەی بەربەستن، دوورخستنەوەیان دەبێت لە بەڕێوەبەری لەھەنێک حاڵەتیش بەربەستنیان. بەرێوەبەران پێویستە شوێن سیاسەتەکان بکەون (وەکوو یاسای سێجار گەڕاندنەوە) و دەست بە یەکدەنگی و بێلایەنی ڕوانگە بگرن وەک ھەموو بەکارھێنەرانی تر.

بەڕێوەبەری ئەرک یان فەرمانگە نییە دەستکاری

بەڕێوەبەران دەتوانن چەند تووڵێک بەکاربێنن کە بۆ بەکارھێنەرانی تر بەردەست نییە، بۆ خزمەتکردنی ویکیپیدیا بە شێوەیەکی زیاتر، ھەرچۆنێک بێت ھەنێک لە بەکارھێنەران نایانەوێت ببنە بەرێوەبەر ئەگەرچی خاوەن شارەزایی و بەشدارییەکی بەرز و پشتگیرییەکی باشن لە کۆمەڵگاکە. بەکارھێنەران دەتوانن پاڵاوتن بوونیان ڕەت بکەنەوە بۆ بەڕێوەبەری ئەگەر ھەستیان کرد نایانەوێت ببن بە بەڕێوەبەر، و بەشێوەیەکی تر بەشداری لە پڕۆژەکە بکەن وەک بەشداریکردن لە ویکیپڕۆژەکان.

بەڕێوەبەری یاری نییە دەستکاری

پاڵاوتنی خۆت بۆ بەڕێوەبەری یان بەکارھێنەرێکی تر یاری نییە و شتێکی جدییە. کاتێک تۆ بەڕێوەبەریت تۆ بە ویستی خۆت کەس بەربەست یان لە بەربەستن لانابەیت چونکە ویستت لەسەری ھەیە، یان سڕینەوە و ھێنانەوەی سڕینەوە ئەنجام نادەیت چونکە ویستت ھەیە لەسەری پێویستە ئەوە بزانیت ھەر کردارێکی بەڕێوەبەری کە ئەنجامی دەدەیت دەتوانرێت لەلایەن بەرێوەبەرێکی ترەوە بگەڕێنرێتەوە. کردارەکانی بەڕێوەبەری پێویستە ھەمووکات بە دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت، دڵنیابەوە لەسەر ئەوەی کردارەکەت یەکدەنگی لەسەرە پێش ئەنجامدانی. بۆ نموونە تۆ پەڕەیەک دەسڕیتەوە لەژێر پێوەری سڕینەوەی گ١ چونکە پێوەر و یاسایەکی فەرمیی ویکیپیدیایە و یەکدەنگی لەسەرە، یان پەڕەیەک دەپارێزیت لەژێر سیاسەتەکەی چونکە یەکدەنگی لەسەرە لەلایەن کۆمەڵگاکە.

کرداری بەربەستکردن کردارێکی ھەستیاری بەڕێوەبەرییە و بە ئاگادارییەوە ئەنجام دەدرێت، جێبەجێکردنی کرداری بەربەستن بە ھۆکارێکی نەگوونجاو یان لاواز دەبێتە کێشە بۆت لە کۆمەڵگاکە و بە کەسێکی دادپەروەری لاواز سەیر دەکرێیت لەھەنێک بارودۆخدا سنووردار دەکرێیت لە جێبەجێکردنیان.

بەڕێوبەری بۆ فرۆشتن نییە دەستکاری

مافی بەڕێوەبەری کە وەری دەگریت و خاوەنیت تەنھا ھی خۆتە و تەنھا خۆت دەتوانیت بەکاری بھێنیت، نابێت ھیچ کەسێکی تر ھەژمارەکەی تۆ بەکاربێنێت، یان نابێت کردارەکانی بەڕێوەبەری بفرۆشیت بۆ کەسێک یان گرووپێک ئەم کردارانە بە تەواوی قەدەغەیە، و پێشکەشکردنی کرداری لەم شێوەیە پووچەڵ دەکرێتەوە، لە باروودۆخی ھەستیاردا سنووردار دەکرێت لە جێبەجێکردنی کردارەکان.

ئەمانەش ببینە دەستکاری