ویکیپیدیا:بەڕێوەبەری بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان نییە

بەڕێوەبەری بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان نییە. کاتێک ئەم قسەیەت پێ دەوترێت، مانای ئەوە نییە کە کەسێک ڕقی لێتە یان لەبەر ئەوەی نەیەوێت ئەم ناونیشانە وەربگریت، بەڵکوو بەڕاستی لەبەر ئەوەیە ھێشتا زووە و کاتێکی زیاترت پێویستە بۆ ئەوەی لە ویکیپیدیا بیت، لە سیاسەت و ڕێساکانی بزانیت بە شێوەی پراکتیزی و خوێندنەوە، ھەروەھا جگە لەوەش پێویستە بەکارھێنەرە ھاوشانەکانت کارەکانت ببینن لە ویکیپیدیا، و کاردانەوە و تێگەیشتنی تۆ بۆ سیاسەت و ڕێسا و شێوازی مامەڵە لەگەڵ بەکارھێنەران ببینن یان کەسێک بیت کە فشار کار لە دروستی و ڕەوایی/دادپەروەریی بڕیارەکانت نەکەن.

ھەرکاتێک تۆ لە نێوانی دوازدە بۆ ١٨ مانگ لە ویکیپیدیا بوویت و چەند ھەزار دەستکارییەکت ھەبوو، و خەریک بوویت لە چەن بەشێکی جیاوازی ویکیپیدیا و مامەڵەکردن لەگەڵ بەکارھێنەران، ئەوکاتە دەزانین تۆ چۆنیت لەسەر ویکیپیدیا و شێوازی کارکردنت و تێگەیشتنت چۆنە، وەک بەڕێوەبەرێک چۆن لە سیاسەتی سڕینەوە و وتووێژ لەسەر سڕینەوە گەیشتوویت، و چۆن بەیەکەوە لەگەڵ بەکارھێنەران کار دەکەیت. ھەروەھا سەیری تۆماری بەکارھێنەریت دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایا ھەرگیز بەربەست بوویت و ھۆکاری بەربەستنەکە چی بووە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری