ویکیپیدیا:بەستەردەری خێرا

بەستەردەری خێرا ئامرازێکە کە بۆ چارەسەکردنی کێشەی وتارە ھەتیوەکان بەکاردێت و یارمەتیی بەکارھێنەر دەدات تا بەخێرایی بەستەر بەو وتارە نوێیەی کە دروستی دەکات بدات و، وتارە نوێیەکە ھەتیو نەکەوێت.

چالاککردن دەستکاری

ھەڵبژاردەکان ← ئامرازەکان ← ‍بەستەردەری خێرا: بەستەرێک لە شریتامرازەکەدا لەژێر بەشی ئامرازەکان زیاد دەکات تا بەخێرایی بەستەر لە پەڕەکانی ترەوە بەو پەڕەی کە تێیدای بدەیت.  

بەکارھێنان دەستکاری

ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە ڕێنمایی بەکارھێنانی ئامرازەکەت پیشان دەدەن:

  1. بڕۆ بۆ وتارێکی ھەتیو یان وتارێک کە تازە دروست کراوە. بڕوانە لای ڕاست کە تێیدا دەبینیت بەستەری «بەستەردەری خێرا» لە یەکەم ئامرازی بەشی ئامرازەکان زیاد بووە؛ کرتەی لێ بکە.
  2. ئامرازەکە کۆمەڵێک وتارت بۆ پێشنیار دەکات، کە تێیاندا بۆ ناونیشانی ئەو وتارە دەگەڕێت کە لێیەوە کرتەت لە ئامرازەکە کردووە.
  3. لێرەوە کاری تۆ دەست پێ دەکات و دەبێت خۆت بگەڕێیت تا دەقی دروست بدۆزیتەوە.
    1. گەر گومانت لە دەقێک نەبوو و سوور زانیت کە ئەو دەقە ھەمان ناونیشانی وتارەکەیە، ئەوا کرتە لە دوگمەی «پاشەکەوتکردن» بکە.
    2. گەر گومانت ھەبوو، ئەوا بڕۆ سەر وتارەکە و بیپشکنە تا دڵنیا دەبیتەوە.
    3. گەر پێشنیارەکەش ئەوە نەبوو کە تۆ دەتەوێت، ئەوا یان دوگمەی «بازدان بۆ ئەوەی دواتر» یان دوگمەی «پەڕاندنی پەڕە» داگرە.
  4. ئەوە ھەموویەتی و بەم شێوەیە دەتوانیت وتارە ھەتیوەکان ڕزگار بکەیت.

گەر وتارەکە لە شوێنگەلێکی ترەوە بەستەری پێ درابوو، ئەوا ئامرازەکە بە وتنی «پێشتر ئەم پەڕەیە چەند جارێک بەستەری پێ دراوە. دڵنیایت؟» ئاگادارت دەکاتەوە.

یارمەتی دەستکاری

ڕەچاوی ئەوە بکە کە ئەو وتارانەی ھەتیون، ئەگەری دۆزینەوەیان کەمترە. ئەگەر دەتەوێت کە لەم بوارەدا و دابینکردنی بەستەر بۆ وتارە ھەتیو یان بنبەستەکان ھاوکاری بکەیت، ئەوا کۆمەڵێک وتار لە پەڕە ھەتیوەکان و پەڕە بنبەستەکان چاوەڕێت دەکەن. ئەو دوو پەڕە تایبەتە ھەفتانە یان مانگانە نوێ دەکرێنەوە.

خاڵگەلێکی زۆر گرنگ دەستکاری

تکایە زۆر ورد بە و وەک ڕۆبۆت کار مەکە چونکە:

  • گەر ویستت بەستەر بە وتارێکی وەک وتاری ڕەش بدەیت، ئەوا ئاگادار بە کە وشەکانی «ڕەشەبا» و «بەردەڕەش» نەکەیتە ئامانج.
  • ئەو وتارانەی کە ڕوونکردنەوەیان ھەیە، نابێت بەستەر بە شوێنگەلێکی ناپەیوەندیدارەوە بدەن. بۆ نموونە وتاری بێکەس (فیلم) کە فیلمێکە، نابێت بەستەر بە وتارەکانی شێرکۆ بێکەس یان فایەق بێکەس بدات.
  • نابێت لە وتارێک دەیان جار یان زیاتر لە دوو بۆ سێ جار (بەگوێرەی درێژی و پێویستیی وتارەکە) بەستەر بە وتارێکی تر بدرێت.
  • گەر تازەکاریت یان واش نەبیت، ھەرگیز بیر لەوە مەکەوە کە لەڕێگەی ئەم ئامرازەوە ژمارەی دەستکارییەکانت زۆر بکەیت چونکە یەکەم، ویکیپیدیا بردنەوەی تێدا نییە و دووەمیش، گەر بەدروستی بەکاری نەھێنیت و بە چاوی داخراوەوە بەستەر بە پەڕەکان بدەیت، ئەوا دوور مەبینە بەربەست بکرێیت.

ئەمانەش ببینە دەستکاری