ویکیپیدیای عیبری

ویکیپیدیای عیبری (بە عیبری: ויקיפדיה העברית‎) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی عیبری دەنووسرێت، ویکیپیدیای عیبریش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای عیبری لە تەممووزی ٢٠٠٣ دامەزرا و لە ٢٧ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەی وتارەکانی لە ٨٠٫٠٠٠ وتار تێپەڕبوو. ئەم ویکیپیدیایە لە ١٨ی ئازاری ٢٠١١ زیاتر لە ١١٥٫٠٠٠ وتاری تێدا سازکرابوو. ویکیپیدیای عیبری ھەتا ١٥ی تەممووزی ساڵی ٢٠١٥ بە زیاتر لە ١٢٠٫٩٠٠ وتار لە جێگەی سی و یەکەمی ویکیپیدیاکاندا بوو.[١]

فاڤایکۆنی ویکیپیدیا ویکیپیدیای عیبری
Wikipedia-logo-v2-he.svg
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەردەستە بەعیبری
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
وێبگەhe.wikipedia.org
بازرگانینەخێر
خستنەکارتەممووزی ٢٠٠٣؛ ١٩ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٣-٠٧)

ویکیپیدیای عیبری ھەتا ئێستا ١٬٠٨٠٬٥٥٨ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٣٢ بەڕێوەبەر و ٣٣٥٬٤٣٥ وتاری ھەن.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای عیبری