ویلایەتی چاوۆ (بە چینی سادەکراو:曹国 چینی دێرین: 曹國; خوێندنەوە: چاۆگوۆ) ویلایەتێکی سەربە ئیمپراتۆریەتی ژۆو بوو لە سەردەمی دێرینی چین (لە ١٠٤٦ تا ٢٢١ی پێش زاین) ویلایەتەکە لە سەدەی ١١می پێش زاین دامەزرابوو لەلایەن چاۆ ژوو ژێندوۆ (曹叔振鐸 ١٠٥٣ی پێش زاین) کوڕی پاشا وێن و برا بچووکی پاشا وو، وە پایتەختی ویلایەتی چاۆ بریتی بوو لە تاۆچیو (陶丘)، ویلایەتی چاۆ لە سەردەمی ئەمرۆدا دەکەوێتە وڵاتی دینگتاۆ، پارێزگای شاندۆنگ. ویلایەتەکە لە سەدەی ١١ی پێش زاین تا ٤٨٧ی پێ} زاین بەردەوام بوو.


سەرچاوەکان دەستکاری