ورچی چاویلکەدار

تاکە ورچە کە لە ئەمریکای باشوور دەژی

ورچی چاویلکەدار (ناوی زانستی: Tremarctos ornatus) کە بە ورچی ئەمریکای باشوور، ورچی ئەندی، ورچی دەمامکدار، یان ورچی دەموچاو کورتی ئەندی ناسراوە، تاکە ورچە کە لە ئەمریکای باشوور دەژی و پێگەیەکی تایبەتی ھەیە چونکە تەنھا ئەم جۆرە ماوەتەوە لە بنەماڵەی (Tremarctos). ناوەکەی لە نیشانەکانی سەر ڕوخساری وەرگرتووە، کە لە دەوری چاوەکانی ئەم ورچە مووی ڕەنگی جیاواز ھەیە کە لە دوورەوە لە چاویلکە دەچن.[١][٢]

ورچی چاویلکەدار.

قەبارەی ئەم ورچە مامناوەندە بە بەراورد لەگەڵ ورچەکانی تر، کێشی بە گشتی لە ٣٥ بۆ ٢٠٠ کیلۆگرام دەگۆڕێت. ورچەکانی ئەندی ھەموو شتێک دەخۆن، ناسراون بەوە کە زیاتر لە ٣٠٠ جۆری جیاواز لە ڕوەک و زیاتر لە ٢٠ جۆر ئاژەڵ دەخون بەڵام بە پلەی یەکەم ڕوەکین و تەنھا ٥٪ی خۆراکەکەی لە گۆشت پێکھاتووە. مێینەکان یەک، دوو، یان بە دەگمەن سێ بەچکەیاندەبێت.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Andean Bear». IUCN Red List (بە ئینگلیزی).
  2. ^ La vitalidad del quechua: lengua y sociedad en dos provincias de Cochabamba (بە ئیسپانی). Plural editores. ISBN 978-99905-75-14-9.
  3. ^ «Andean (Spectacled) Bear - San Diego Zoo Animals & Plants». animals.sandiegozoo.org (بە ئینگلیزی).