وتووێژ:یۆھان ڤوڵفگانگ فۆن گۆتە

مادی گیان گوێ بگرە بە ئاڵمانی، دەڵێ گۆتە، ناشڵێ ڤۆن، دەڵێ فۆن؛ یەکسەر خراپت کرد مامە!--چالاکWьтуwеж (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٨:٤٧, ٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ڕاست دەفەرمووی، فۆن درووستە بەڵام لە "گووتێ" و "گووتە" دڵنیا نیم کامیان درووستن. مادیوتووێژ (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٩:٥٤, ٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
با دوایین لێدوانیشم لەسەر ناوی ئەم کەسایەتییە بکەم. ئەگەر تەماشای ویکی ئینگلیزی بکەن دەبینن ناوەکەی بە ئاڵمانی ئاوا دەخوێنرێتەوە: [ˈjoːhan ˈvɔlfɡaŋ fɔn ˈɡøːtə] کە ئەمە بە کوردی دەبێتە یۆھان ڤۆلفگانگ فۆن گوێتە. لە کوردی سۆرانیدا ئێمە بزوێنێکمان ھەیە کە کەمتر کەسێک پێی زانیوە و شێوەی دەڕبرینی لە IPAدا بەرامبەرە لەگەڵ ø و لە زۆربەی ئەلفوبێکاندا بە ö دەنووسرێ. بۆ ئەم بزوێنە پێتێکی تایبەت دابین نەکراوە بەڵام بە دوو پێتی وێ دەنووسرێ وەک کوێر، سوێر، سوێند کە بە لاتینیش دەبێ بنووسرێ kör, sör, sönd و ئەمە لە کرمانجیدا دەبێ بە o وەک kor, şor, sond و... .
دەی ئەگەر دروستەکەت بوێ Goetheش دەبێ ببێتە گوێتە بەڵام ئەمە باو نییە بەداخەوە و ھەر بە گۆتەکە ڕازین. بەڵام بزوێنی دوایی «ئە»یە یان «ئێ»یە؟ لە ڕاستیدا لە کوردیدا بەتایبەت لە کوردیی ئەم ویکییەدا ئێمە ə بە ئە دەنووسین؛ بە system /sɪstəm/ دەڵێین سیستەم، دەی Goethe /ɡøːtə/ گۆتە!--چالاکWьтуwеж (١٦ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢٠:٥٩, ٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "یۆھان ڤوڵفگانگ فۆن گۆتە".