وتووێژ:یووسف شیلواخ

دوایین لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ئەم ناوە ھەڵە نییە؟ پێدەچێ لە ناوە ئینگلیزییەکە وەرگێڕدرابێ! | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٢٢، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@سەرچیا: پێم وایە هەڵە بێ. دەبێ «یۆسف شیلواخ» بێ. له لاپەڕەی وتووێژی من لە ویکیپیدیای فارسیدا (ئێرە) لەگەڵ کاک چالاک بڕێک باسمان کرد. جا لە ویکی کرمانجیشدا ناوی دروست نوسراوە: Yozef Shiloach. پێم وایە شێوازی نوسینی لەوێدا لە ئەڵمانییەوە وەرگێڕدراوە. Hamid Hassani (لێدوان) ‏٢٢:٥٧، ٤ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش بێ کاک حەمید. من لە سەرچاوە کوردییەکاندا بە ھیچ ئاکامێک نەگەییشتم. لە کوردیدا یان لە ڕووی فارسی یان عەرەبی وشە بیانییەکان تۆمار دەکەن. ئەگەر سەیری فارسی و عەرەبیش نەکەن و ڕاستەوخۆ بیکەنە کوردی جاروبار لە ڕووی ڕواڵەتی وشەوە شتی وا تۆمار دەکەن لە قودووی ھیچ عەتارێکدا نییە. بۆ نموونە بە ئۆلان سەرکۆماری فەرانسە لە ڕووی ڕوالەتی ناوەکەی Hollande دەڵێن ھۆلاند! کە چی نە لە ئینگلیزیدا وا دەڵێن نە لە فەرەنسی.
بۆ ئەمەش بەپێی لێدوانەکەمان لە ویکی فارسیدا و بە لەبەرچاوگرتنی عیبری دەبێ ھەر «یۆسف شیلواخ» دروست بێ. ھەڵبەت لە باشووردا وا بزانم بە یۆسف دەڵێن یووسف. نازانم ڕەنگە لەبەر کاریگەریی زمانی عەرەبی بێ دەنا وشەکە عیبرییە و لە عیبریدا دەڵێن Yoséf. ھەر چی زمانی دنیاشە ھەر ئاوایە بۆ نموونە ئینگلیزی Joseph ڕووسی Iósif ئیسپانی José سویدی Josef ئەرمەنی Hovsepʿ و ... . یۆنسیش ھەر ئاوایە کە لە باشوور یوونسە و درێژەی پێ نادەم بەڵام نازانم ئەم کێشانە بڕیارە کەی چارەسەر بکرێن و کەی توێژینەوەیەکی زمانەوانی و زانستی لەسەر زمانی کوردی دەکرێ. ھەتا کەی پێوەنووسان بە زمانە داروسێکان یان دەنا تاقە شێوەزارێک. ئەمە بەڕاستی زوڵمێکی گەورەیە لە زمانی کوردی. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٩، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "یووسف شیلواخ".