وتووێژ:ھەڵاڵەبرمە

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو دەستکاری

کاکە دژایەتی نەبێ بیگوێزینەوە بۆ شلێرە. باوتر و کورتتر و جوانترە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٨، ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak:، ھەڵاڵەبرمە دەڵێن و شلێرەیش دەڵێن. نازانم، ئەگەر وادەزانیت کە شلێرە باوترە باش کێشەی نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٧، ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لە شوێنی وایە دەڵین ھەڵاڵە برایمە. ئەم برمەیە ھەر برایمەیە و شتێکی وا نییە. بۆیە شڵێرەم پێ باشترە.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:١٩، ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لە مەریوان و ھەورامان ھەڵاڵە برمە دەوترێت. جارجار ھەڵاڵە برایمەش دەوترێت. وەک لە گوڵنامەی کوردیشدا دەبینیت، ھەڵاڵەبرمە نووسراوە. ھەنبانە بۆرینەش ھەڵاڵەبرمەی تیایە و ھەڵاڵە برایمەی تیا نیە. سەیرێکی ئەم باسەش بکە خۆشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٠٢، ١١ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
رەنگە پەیوەندی بە ئێرەوە نەبێ رەنگە ھەیشیبێ. ھەمیشە وشەی ساکار (سادە/بسیط) لە وشەی لێکدراو باشترە. وشەی ساکار فێربوونی راحەتترە لەسەر زاران خۆشترە و کەمتر تێدادەچێ. بۆ نموونە تاقی بکەوە بزانە مناڵێک باشتر فێری وشەی نینۆکەشەیتان دەبێ یان دەنا حەلەزوون؟ بێگومان وشە عەرەبییەکەی باشتر فێر دەبێ! ھەر سروشتی زمان وایە و بەرەو کورتی دەڕوا و وشەی ئاوا دوورودرێژ دەفەوتێ بۆیە بە بەرژەوەندی زمانەکەمان دەزانم ھەتا بتوانین وشەی کورتتر بۆ شتەکان دابنێین. مەگەر وشە کورتترەکە ڕەسەن نەبێ کە لێرەدا وا نییە و ڕەسەنتریشە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٨، ١١ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش بێ بۆ لینکەکەش خۆش بوو وەڵڵا. با ئەمە بڵێم لە زازاکیدا بە گریان دەڵێن بەرمایەنە و ئەگەر بیانەوەێ بڵێن بگری دەڵێن بەرمْ. لە زمانی پارتیشدا کاری گریان bramād-‎ بووە و ناوەکەی bramag.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٣، ١١ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ھەڵاڵەبرمەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٠٥، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ھەڵاڵەبرمە".