وتووێژ:ھەواڵەکان

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

بەڕێز @Épine: و ھاوڕێیانی تر، ئەڵێم ناوی ئەم وتارە ھەڵەیە چوون وشەی newsـی ئینگلیزی ناوێکی نەژمێردراوە و کۆ ناکرێتەوە. گەر سەیری فارسییەکەش بکەن نووسراوە «خبر» کە زۆر تەواوە، بەڵام عەرەبییەکە زۆر سەقەتە و «اخبار» نووسراوە. ئێستا دەڵێم با بیگوازینەوە بۆ «ھەواڵ» بەبێ جێھێشتنی ڕەوانەکەر. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٣، ٢١ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

براکەم ئەوەی کە دەفەرمووی ھی رێزمانی ئینگلیزییە و لە کوردیدا شتی وامان نییە. لە ئینگلیزیدا ناتوانی rice کۆ بکەیەوە بەڵام لە کوردیدا ڕاحەت دەتوانی بڵێی برنجەکان. دەبێ وریا بێن رێزمانی ئینگلیزی بەسەر کوردیدا دانەسەپێنین. بۆ ئەمە لە فارسیشدا زیاتر دەڵێن اخبار ھەتا خبر. من دژایەتیم نییە ببێتە ھەواڵ. ھەواڵ عەرەبییە و لە أحوال وەرگیراوە کە ئەمەش خۆی کوی حال-ە ئەگەرچی ھەواڵ لە کوردیدا کۆ نییە. جاران دەیان وت دەنگوباس پاشان ھەواڵیان لە جیات دانا حەتمەن پێان وابووە ھەواڵ کوردییە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٥، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ھەواڵەکان".