وتووێژ:ھەوابڕ

دوایین لێدوان: ٧ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@Tessla ئاسمانگەز باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: گەر پێت باشترە ئەتوانیت بیگوازیتەوە، ماندوونەبیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٤٦، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: گەز لە ئاسمانگەزدا بە مانای چی دێ؟ ھەوربڕ-یش ھەیە، کە لە ناطحة سحاب-ی عەرەبییەوە وەرگیراوە. ‎Gêjełûk ‏٢٢:١١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk گەز لە گەزین و گەزتن -ەوە دێ. skyscraper ئەگەر وشە بە وشە بیکەیتە کوردی ئەبێ بە ئاسمانڕووکێن، یانی ئەوەی ئەوەندە بەرزە ئاسمان ئەڕووکێنێ. ئاسمانگەزیش یانی ئەوەی ئاسمان ئەگەزێ. ئەمە کورتترە لە ئاسمانڕووکێن و ئاسمانڕووشێن. Aza (لێدوان) ‏١٥:٠١، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ئێستا ئاسمانڕووشێن لە skyscraper و ھەوربڕ لە ناطحة سحاب وەرگیراوە. ئەی ئاسمانگەز لە چییەوە ھاتووە؟ دروستکراوی خۆمانە؟ باویش نییە. ‎Gêjełûk ‏١٨:١٩، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk دروستکراوی خۆمان نییە. لە فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستاندا بەرامبەر بە آسمانخراش -ی فارسی ھاتووە. Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ھەوابڕ".