وتووێژ:ھێمن

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Saad Goran لە بابەتی ڕێکخستەوەی دەق

ناوی وتار دەستکاری

پێشنیار دەکەم ناوی سەرەکیی ئەم وتارە بکەین بە : موحەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری. تێبینییەکانتان بنووسن. سپاس --Aza ٠٦:٣٨, ١٦ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

منیش پێم وایە ئەمە باشترە ، وە وتاری هێمن (شاعێر) ڕەوانە بکرێت بۆی --توانا (وتووێژ) ١٣:٤٦, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

من پێم باشە بکرێتە هێمنی موکری یان هێمنی موکریانی چوونکە وا ناسراوترە لای خەڵکی کوردستان kushared (وتووێژ) ١٣:٥٧, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
من وام پێ باش نییە. خەڵکی ڕۆژھەڵات بووە و لە ڕۆژھەڵاتیش ھەر بە هێمن ناسراوە. خۆم خەڵکی موکریانم، لێرە کەس پێی‌ناڵێ هێمنی موکریانی. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ١٤:٠١, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
هاوڕێیان چۆنە وتاری سەرەکی ((موحەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری (هێمن)) بێت و (هێمن ) و (هێمنی موکریانی ) و (هێمن (شاعیر) ) ی بۆ ڕەوانە بکرێ

ئەم کارەش بۆ ئەوەی ناو و شۆرەت (surname) یەکەی ئەو شاعیرە مەزنە هەر بناسرێ--توانا (وتووێژ) ١٤:١٩, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

کاک توانا گیان کەس ئە بەم ناوە دوور و درێژەی نایناسێ. دەبێ ناوێک بێ کە ھەموو خەڵک بیزانێ، ئەمە یاسای ویکیپیدیایە. مامۆستا ھێمن ئەم ناوە درێژەی لە لای خۆی پەسند نەبوو ھەتا ئێمە ھێمن بکەین «موحەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری»! لە دیوانەکەیدا دەڵێ: «شاعیری ھیچ قازانجی بۆ من نەبوو ئەو قازانجەی ھەبووە ئەو ناوە دوور و درێژەی «سەید محەممەدئەمینی شێخولیسلامی موکری» لە کۆڵ کردوومەتەوە»! ئێستا مامۆستا ھێمنیش ڕازی نییە، با ناوەکەی ھەر ھێمن بێ. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٤:٣٢, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

مۆڵەتی وێنەکان دەستکاری

لەم ووتارە زۆربەی وێنەکانی بێ مۆڵەتن بیان سڕنەوە > kushared (وتووێژ) ١٥:١٠, ٢٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

چاککردن دەستکاری

سڵاو، داوا دەکەم کە ئەم پەڕەیە بە تەواوی نوێبکرێتەوە چونکە زۆر هەڵەی هەیە لەوانە:

  • لە لێدوانی وێنەکاندا ناوی وێنەگر نووسراوە، کە پێویست ناکات و لە پەڕەی فایلەکەدا پێویستە زانیاریە زیادەکان دابنرێت.
  • زۆربەی بەشەکانی پەڕەکە نووسراوی نووسەرانی دیکەن و هێنراون و کۆپی کراونەتەوە کە باشترە زانیارییەکان بنووسرێنەوە بە شێوازێکی ڕێکوپێک و سەرچاوەی زیاتر دابنرێت.
  • پەڕەکە زانیارییەکی زۆر پڕی تێدانییە. کە حەیفە ئەم مامۆستا مەزنە پەڕەکەی هێندە بچووک بێت.

ڕێز... — ئەم لێدوانە لەلایەن Hastyar Abdullah واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٢:٥٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Hastyar Abdullah: ڕاست دەکەیت! ئەسڵەن زۆرینەی ھەرە زۆری وتاری شاعیرەکانمان لە کتێبە کوردییەکانی قوتابخانەکانەوە لەبەرگیراونەتەوە و لە ویکییپدیا دایان ناوەتەوە! ئەم ماوەیە لەگەڵ کاک @Kushared:یش ھەمان ئەم بابەتەمان کردەوە، و بەڕاستی دەبێت سەرلەنوێ وتاری شاعیرەکانمان نوێ بکرێنەوە. چوونکە زۆر بێسەروبەرن؛ سەرچاوەیان کەمە یان تەنیا لە خوارەوە نووسراوە کتێبی فڵان یان فڵان وێبگە سەرچاوەکەیە لەکاتێکدا ڕۆژنامەئاسا دەقی تێدا نووسراوە. دەبێت دووبارە ھەرھەموویان نوێ بکرێنەوە و بەشێوەی سایتەیشن و بەڕێکوپێکی سەرچاوەکان دانرێن، بەڵام ئەوە بە یەک کەس و دوو کەسیش ناکرێت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٦، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕێکخستەوەی دەق دەستکاری

پێویست ناکات بۆچوونی یان ڕاپۆرتی کەسێک وەکو خۆی بەکۆپی کراوی دابنرێ. ئەم وتارە ھەتا دەقەکانی ڕێکنەخرێنەوە و پوخت نەکرێ، زەحمەتە (ئاڵۆزە) دەستکاری کردنیان، ئەمەش لەبەر درێژی نووسینەکانی کە تەنیا کۆپی کراوە و پێداچوونەوەیان لەسەری نەکراوە. داواتان لێدەکەم با پێکەوە ئەم وتارە خاوێن بکەینەوە، چونکە ھی کەسایەتییەکی دیارە لای زۆربەی خەڵک. Saad Goran (لێدوان) ‏٢٢:٣٩، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ھێمن".