وتووێژ:ھاوێنە (ڕوونکردنەوە)

کۆتا لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

سەلام، ھاوێنە جیاوازە لە ئاوێنە (ھاوێنە = Lens)، ئەم وشەیە کە لە وتارێکدا بەکارم ھێنابوو (تۆڕە) مەبەستم تێیدا ھاوێنەی چاوە نەک ئاوێنە، چەند جۆرێکیش ھاوێنە ھەیە وەکوو ھاوێنەی چاو و ھاوێنەی کامێڕاو ...، سه‌رچیا خورشید (لێدوان) ‏١٢:٥٩، ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو. کاک تکایە بۆ ئەمە ھەر لێنز بەکاربھێنە. ئەمەش وەک دەریا و زەریا و ئەسئێرە و ھەسارەی لێ ھاتەوە. وەک ئەوەیە بڵێی ئەسپ سۆرانی و ھەسپی کرمانجی جیاوازن. ھاوێنە و ئاوێنە یەک شتن. ھی خوایە لەم کتێبانەدا چی دەبینی.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٠، ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوێنە ھەر ئەو ئاوێنەیەیە. لێنز نیسکەیە، شایەد ھەر لێنز بێ باشتر بێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٥٢، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

نازانم، لەوانەیە من ئەوەندەی ئێوە شەرەزای زمان نەبم، بەس وشەی ھاوێنە نەک تەنیا لەو پەرتووکەی کە لێم وەرگرتووە، بەڵکو لە زۆربەی پەرتووکەکانی تری خوێندنگا ھەر ئەم وشەیە بەکارھاتووە، پێم وابێ گۆڤارەکان و ڕۆژنامەکانیش ھەر ئەمە بەکاردێنن. من کێشەیەکی ئەوتۆی تیا نابینم. سه‌رچیا خورشید (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک سەرچیا گیان ھاوێنە و ئاوێنە لە بواری زمانەوە یەک شتن وەک ھەسپ و ئەسپ یان ھێستر و ئێستر. ئەوەی کە ھەندێک ھاوێنەیان وەک بەرامبەرێک بۆ لێنز داناوە وەک ئەمەیە بێین بڵێین ھێستر و ئێستر جیاوازن. جا دەزانم لای ئێوە ڕەنگە زیاتر بەکارھاتبێ بەڵام لای ئێمە کەس کەس ئەمە نازانێ. بۆیە باشترە ئەمە بکەین بە ڕووونکردنەوەیەک و بۆ لێنز ھەر لێنز بەکاربھێنین. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٢، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ھاوێنە (ڕوونکردنەوە)".