وتووێژ:گەنین

دوایین لێدوان: ٢ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی ناو: ترشان

ناو: ترشان دەستکاری

@Mustafa7659: سپاس بۆ بەشداریتان لە ویکیی کوردیدا. گەنین فەرقی هەیە لەگەڵ ترشان. ئێوە بە هەویری نان کە هەو دەکا و دەترشێ دەڵێن گەنیوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٤٥، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بۆ ئێوەش.
گەنین و ترشان بەنزیکەی هاومانانن بەڵام لێرەدا گەنین مەبەستم ئەو گەنینەیە کە لەناو ماسولکە ڕودەدات بۆ درووست کردنی ATP لەناو سایتۆسۆڵ هەردوو گەنین و ترشان هەمان مانا دەدات بەڵام بەگشتی گەنین بۆ مرۆڤ و زیندەوەرە Mustafa7659 (لێدوان) ‏١٦:٤٥، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Mustafa7659 نا، گەنین ئەبێتە rot. وێبگەی rotten tomatoes بە کوردی ئەبێتە تەماتە گەنیوەکان.[١] ئەمە ترشان(دن) یان ھەڵھاتنە. ئەڵێن ھەویرەکە ھەڵھات، نەک ھەویرەکە گەنی. ‎Gêjełûk ‏١٧:٢٤، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ناو لەشی مرۆڤدا بە زۆری گەنین بەکار دێت چونکە ترش بەرهەم هاتووە و بەجۆرێک درووست کراوە و تەواو بوە بەڵام گەنین هێشتا لە کارلێکدایە بۆ نمونە کاتێ لەناو سایتۆسۆڵ گەنین ڕوو ئەدا هێشتا کارلێک دەکرێ بەڵام لەناو ماسولکە ترشێک دەرئەدرێ بەناوی ترشی ماست بە زۆری لە ڕووی وشەوە جیاوازیان هەیە ئەگینا هاومانان بەڵام زمانی کوردی زمانێکیی دەوڵەمەندە و وشەی زۆر هەیە لەنێو فەرهەنگ بۆیە ئاساییە کامیان بەکار بهێنی Mustafa7659 (لێدوان) ‏١٩:٣٦، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Mustafa7659: نا، ھاومانا نین. دیارە ئەم وشەیەت لە کتێبی ژینناسی (زیندەزانی)ی پۆلی ١١وە وەرگرتووە. ئەو کتێبانە پڕ لە ھەڵەن و پشتیان پێ نابسترێ. لێرەشدا ھەڵەیان کردووە. بێجگە لەوە، ئەوەی تۆ دەیڵێی، ترشی ماست، جۆرێک fermentationە و en:Lactic acid fermentationی پێ دەوترێ. ‎Gêjełûk ‏٢١:٠٨، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "گەنین".