وتووێژ:گوستاڤ ئیفێل
دوایین لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاریپێم وایە کە ناوی کەسایتییەکە هەڵەیە، چوونکە ناوەکە خۆی فەڕەنسییە ئەمەش شێوازی خوێندنەوەیەتی (/ˈaɪfəl/)، واتا ئەیفێلم پێ ڕاسترە لە ئیفێل. ibrahim وتووێژ ٠٨:٣٤، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- بە ھەڵە چووی بە ئینگلیزی دەڵێن /ˈaɪfəl/ ئەمجار ئەمەش دەبێتە ئایفڵ. بە فەڕەنسی دەڵێن /efɛl/ یان /ɛfɛl/ و ئەمەش تەقریبەن دەبێتە ئێفێل. بەس باو بوونیش گرنگە لای ئێمە ھەموو دەڵێن ئیفێل. لە باشوور نازانم دەڵێن چی. ئەگەر لە باشووریش ئیفێلە با ھەر ئیفێل بێ. نزیکە لە ئێفێل.--چالاک وتووێژ ١٣:٥٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- مامە @Calak: ئەگەر باس لە باووبون بکەین، لێرە و خۆم لەچەندین شووێن بینیومە و بیستومە کە ناوەکە بە ئیڤڵ (evil) دەخوێننەوە و دەنووسن کە ماناکەی ئەهریمەنە...
بەڵام من ناوی ئەیفێلم بێ هەڵە نیە. ibrahim وتووێژ ١٤:٢٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- دەبێ بەڵگەیەکت ھەبێ وا بە فەڕەنسی یان ئینگلیزی ئەیفێل دەخوێنرێتەوە. ئەیفێل دەبێتە /eɪfɛl/ لە ھیچ کوێ ئاوا نەھاتووە. پاشان من نەمزانی لە باشوور بەڕاستی چی باوە.--چالاک وتووێژ ١٤:٤٧، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
ئەم شێوەیەی خوێندنەوە و چەند دانەیەکی تریش هەن ibrahim وتووێژ ١٥:٠٤، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- من زۆر گوێ ناگرمە شێوەی خوێندنەوە چون بەڕاستی زۆر دژوارە لە ڕووی دەنگەوە قەزاوەتێکی دروست بکەین. IPA بۆ ئەمە دانراوە ئێمە تووشی ھەڵەی وا نەبین و ھەموو کەس بتوانێ قەزاوەتێکی دروستی ھەبێ. جا ئەگەر لە ئینگلیزیدا /ˈaɪfəl/ ھاتووە و لە فەڕەنسیدا /ɛfɛl/ ئەمە ھەر کەس تۆزێک IPA بزانێ دەزانێ ئەمانە لە ئەیفێل زۆر دوورن.
- جا ئەمانە ھیچ لە ناوێکی باو وەکوو ئەم ناوە گرنگترین شت ئەمەیە چی باوە. ھەر نەمزانی لە باشوور زۆرینەی خەڵک دەڵێن چی.--چالاک وتووێژ ١٧:٤٣، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)