وتووێژ:کەلووی خەلیفە

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

تاوەر ئینگلیزییە. (Tower). من کە نەمدیوە کورد بڵێ تاوەر، لانیکەم لەم ڕۆژهەڵاتەدا. وابزانم کوردییەکەی ئەبێتە کەلوو یان کۆشک، بەڵام دڵنیا نیم. ئەگەر ئەوانەش نەبن هەر بورج زۆر باشترە لە تاوەر، بە ڕای من. بە سپاسەوە --Aza ٠٤:٣٧, ٧ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

کاک ئازا تاوەر زۆر بەناوبانگە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیشدا بەکاردێت، ئەگەر بە دوای ووشەی تاوەریشدا بگەڕێیت لە گووگڵ ئەمەت بۆ دەرئەکەوێ. هەروەها من زۆر پێم باشترە ئەم ووشەیە لە جیاتی بورج چونکە گونجاو ترە. کۆشک واتا (قصر) بەعەرەبی کەلووش نازانم مانای چییە.--barham ١٨:٠٢, ٧ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

یەکەم جارە تاوەر دەبیسم و لاشم سەیرە وشەی بیانی باشتر لە وشەی کوردی دەزانی. بەڵێ کۆشک بە عەرەبی و فارسی «قصر»ە بەڵام کەلوو دەقاودەق بە مانای «برج»ە.--چالاکWьтуwеж (١٠ی گوڵانی ٢٧١٣) ٠٧:٢٥, ٣٠ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
کۆشک یان تەلار باشە لە سلێمانی تەلار زۆر بەکاردێت لەو هەولێر یش کۆشک زۆرترە kushared (لێدوان) ١٥:٥٦, ٣٠ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
ئەوانە بە مانای Tower نایەن.--چالاکWьтуwеж (١٠ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٦:٣٢, ٣٠ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
کەلوو لای ئێمە ٠% بەکاردێت بڕوانە هەمووی تەلارە کرتە بکە kushared (لێدوان) ١٧:١٠, ٣٠ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
مام محەممەد لە ماڵپەڕێکدا و لە وتووێژێک لەگەڵ پرۆفسۆر ئەمیر حوسەین پوور بە جوانی باسی ئەم گرفتەی زمانی کوردی کراوە. ئەمە دروست نییە بۆ دەرھاویشتنی وشەی بیانی بێین وشەیەکی کوردی ھەڵبژێرین و لە جیات چەند وشەی بیانی بە کاری بھێنین. بە بڕوای من ھەر وشە بیانییەکە بە کار بھێنین زۆر باشترە. بەڕاستی ئەمە سەری لە خەڵک شێواندووە. ھەر بۆ نموونە وشەی «پیشە»م لە زمانی کوردیدا لانی کەم بۆ سە وشەی job, occupation, industry بیستووە. ڕەنگە بۆ وشەی بیانی تریش ھاتبێ (وەک profession, metier و …). ئەمە زۆر کارێکی نەگونجاوە. ئێستا وشەی «کۆشک» لە کوردەواریدا تەنیا بە مانای palace ھاتووە. تەنانەت وشەی ئینگلیزی kioskیش ھەر لەم وشەیەوە ھاتووە. بۆ وشەی «تەلار»یش ھەر وا؛ لە کوردیدا ھەر بە مانای باڵەخانە (room in an upper story) ھاتووە. دەی ئەمانە چ پەیوەندییەکان بە Towerەوە ھەیە؟ بۆ دەبێ لە بڕی Tower ئەمانە بڵێین؟ وەک وەیە بە گورگ بڵێین سەگ.
من پێش خوێندنەوەی لێدوانەکەی کاک ئازاش دەمزانی بە کوردی بە Tower دەڵێن کەلوو. لە فەرھەنگی کوردستانی مامۆستا گیوی موکریانیشدا ھەبوو و وەکی لە بیرم بێ نووسرابوو وشەکە ھی سلێمانییە، لە ھەنبانەبۆرینەشدا ھاتووە. ئەوە من و ھەروەھا کاک ئازا وەک رۆژھەڵاتییەک ئەم وشەیەمان بیستووە و نابێ باو نەبێ (لە ماڵپەڕەکانی باشووریشدا دیومە). «تاوەر» لای ئێمە باو نییە و لە باشووریشدا باوەڕ ناکەم ئەوەندە باو بووبێ ھەموو خەڵک بیڵێن و بزانن چییە. وشەکە بیانییە. باشترە ناوی کوردی ھەڵبژێرن بەلکوو باوتریش بێ. دەنا ئەگەر ھەر دژایەتی ھەیە باشترە ھەر «برج» بێ چون باوە و ھەموو کەسیش دەزانی چییە (ئەگەر چی کوردی نییە). سپاس.--چالاکWьтуwеж (١١ی گوڵانی ٢٧١٣) ٢٠:٢٣, ١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو، لە باشوور تاوەر ناوێکی "تازەباوە" بەداخەوە. وە ھاوتای بورجی عەرەبی "قوللە"یە لە کۆنەوە قوللە و قەڵا ھەبووە، کەلوو ش ھەر واتە بورج بەڵام بورجی بەختەکان بۆ ھەموو بورجێک بەکار نایەت. سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٠٤:١٦, ٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
دانانی ناوێک، وەبزانم هێندە قورس نیە بەڵام کەلوو مانای چیە ؟ با ئەوجارە من بیڵێم کە وشەکە تەنها یەکجار لەکتێبێک بینیومە کە ئەویش باسی لە شوێنەوارێک دەکرد. ئەگەر بڵێین وشەی بیانی بەکارناهێندرێت، بەڵام دەێت ناوەکەش هێندێک شیاو بێت. وەک وەتم ناوەکە بەمن هەڵە نیە بەڵام پێم باشترە کەناوەکە بکەینە بورج خەلیفە سەیری گشت ویکیەکانی تر بکەن، هەمان ناو دانراوە. سپاس ibrahim وتووێژ ‏٢٠:٠٧، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من کێشەم نییە بۆ Tower بڵێین بورج (با عەرەبیش بێ). بەڵام لەگەڵ تاوەر نیم کاتێک ھەموو دەزانن بورج چییە بۆ تاوەر باو دەکەن. تاوەر لای ئێمە باو نییە یەک کەسیش نازانێ چییە. بۆ بورجیش ئەگەر کەس دژایەتی نەبوو ھەموویان بگوێزنەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٥:٥٣، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کەلووی خەلیفە".