وتووێژ:کۆمیک

کۆتا لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

پێشنیاری ئەوە دەکەم ناوی کۆمیک بگۆڕین بۆ "چیرۆکی نەخشێندراو"--صلصة صويا (لێدوان) ‏١٠:٣٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دژ - بەس کەونە شوێن عەرەبی.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٤٩، ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
دژ خۆ ئەگەر ناوێکی کوردی جوانی بۆ دانرابێ کێ دژایەتیی کوردی دەکرد بەڵام بەخوا کاکە وەرگێڕانی وشەبەوشەی عەرەبی بۆ سەر کوردی ھەر زمانەکەمان تێدا دەبا.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٧، ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لە کوردەواری ئەو جۆرە چیڕۆکە بڵاو نییە، کە شتێکمان نەبێت باشترە ناوی کوردیشی بۆ دانەنێین. کۆمیک کێشەی نییە. سەرچیا‏١٥:٠٦، ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە ڕاستە کە لە کوردەواریدا بڵاو نییە، نەخێر تەنانەت دەتوانین بڵێین ئەگەر لای کەسێکدا ناوەکەی بڵێین نازانێت باسی چی دەکەیت، لەوانەیە خەیاڵی بۆ خواردنێک بچێت ...

بێلایەن: بەڵام پێم باشترە خۆمان ناوێکی بۆ دابنێین وەک صلصة صويا وتی. شەرمە دانیشن دژایەتی بکەن لەجێی ئەوەی وتووێژ بکەنەوە لەسەر ناوێکی شیاو.◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:١٩، ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش ھەر ئەو ڕایەی جنابتم ھەیە صلصة صويای بەرێز بەڵام دانانی ناوی ئاوا ھیچ فایدەی نییە. بێگومان ناوێکی ئاوا دوور و درێژ شانسی باوبوونی یەکجار کەمە. کۆمیک یان کۆمیکس دوو کەرتە ھاسان و خۆشە لەسەز زاران بۆیە «چیرۆکی نەخشێندراو» (کە ٦ کەرتە) قەت ناتوانێ جێگای بگرێتە با خۆمان ماندوو نەکەین. من بوایەم «وێنەدەق»م پێشنیار دەکرد ھەم لەسەر زاران خۆشە ھەم مانای روونە ھەمیش سێ کەرتە شانسی باوبوونی زۆرە. وەک دەڵێن وێنەھەواڵ ئەمەش وێنەدەق.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٣، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەپێی پێناسەکەی دەکرێ «کتێبی کارتۆنی» لە بەرانبەر دابنێین. کێشە لەوەیە ئەم ناوە دوو وشەیە و ڕەنگە نەتوانێت جێی کۆمیک بگرێت، کە ئاسانتر و خۆشترە. سەرچیا‏١٧:٤٣، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕیار نییە ھەر کتێب بێ دەتوانێ پەڕەیەک بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٩، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کۆمیک".