وتووێژ:کڕکڕە

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی لە کرۆژەوە بۆ کڕکڕگە

لە کرۆژەوە بۆ کڕکڕگە دەستکاری

بەڕێزان کرۆژە راستە بۆ ئەوجۆرە ئێسکە بەکاردێت کە لە نێوانە ماددەینیمچە ڕەق پێکھاتووە، بەلام خەڵک لەمەبەستی کرۆژە تێناگات چوونکە وشەیەکی باو نیە ھیوادارم ئەم پەڕیە بگوێزنەوە بۆ کڕکڕگە Mhamad rzgar ‏٢٢:٢٩، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

کاکە @Serchia: کرۆژە یان کرۆژنە؟ و پێشنیار دەکەم کە بیگوازنەوە بۆ «کڕکڕاگە». چی دەڵێی؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٠٨، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش پێم باشە پەرەکە بگوازرێتەوە بۆ ناوە زانستیەکەی Mhamad rzgar — ئەم لێدوانە لەلایەن Mhamad rzgar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

کاک @Calak: چی دەڵێی؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٦، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر دەیگوێزنەوە بیگوێرنەوە بۆ کڕکڕە. لەسەر کێشی بڕبڕە-یە. ھەر وەک کڕکڕاگە ئێمە بڕبڕاگە-شمان ھەیە بەڵام بۆ چی وشەکە لەخۆوە بکەینە چوار کەرت؟! کڕۆژە-شمان ئەودەم دانا چون دوو کەرت بوو. وشە ھەر چی کورتتر بێ باشترە. --چالاک وتووێژ ‏١٩:٢١، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  بە بەجێھێشتنی ڕەوانەکەر لە کرۆژەوە گواسترایەوە بۆ کڕکڕە.ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠١، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستتان خۆشبیت بەلام هێشتا ماویەتی، چونکە بەریزان ئەم جۆرە وشانە پێویستە لە وزارەتی پەروەردەوە وەربگیرێت، نەک خۆمان دایتاشین و بە هەوەسی خۆمان کورتی بکەینەوە! وەک هەموو کەسێک کە بیەویت کتێبێکی زانستی دانیت دەبێت وشەکانی لە وەزارەتی پەروەردەوەی ناوچەکەیەوە وەربگرێت. لە کتێنی زانست بۆ هەمووان بۆ پۆلی ٥ لاپەرە ٢٤ کڕکڕاگەی بەکارهێناوە، هەروەها کتینی زانست بۆ هەمووان بۆ پۆلی ٨ لاپەرە ٨٤-٨٥ بەهەمان شێوە وشەی کڕکڕاگەی بەکاهێناوە، بە هەمان شیوە لە کتیبی زیندەزانی بۆ پۆلی ١٢ لاپەرە ٦ وشەی کڕکڕاگەی بەکارهێناوە، بۆیە پیمباشە بە هەمان شێوە کڕکڕە بگۆڕن بۆ کڕکڕاگە Mhamad rzgar ‏١٥:١٣، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

برای من ئێمە لێرەدا کارمەندی وزارەتی پەروەردە نین و گەورەترین کێشەش بۆ زمانی کوردی ھە ئەم وزارەتی پەروەردەیەیە. لێرەدا سەەرتا عاقلی خۆمان بەکاردەھێنین. کتێبەکانی وزارەتی پەروەردەش وەک سەرچاوەکانی تر سەیر دەکەین لەوان کەمتر بن زیاتر نین. لە کتێبی MEDICAL DICTIONARYدا ھەم کڕکڕە دانراوە ھەم کڕکڕاگە. من وا بزانم ھەموو کەس دەزانێ ئەم دووانە یەک شتن و عەقڵی سەلیم حوکم دەکا وشەیەک دابنرێ کە کورتترە. من ھەر ئێستا وشە عەرەبییەکە غضروف-م لەمەش پێ باشترە چون کورتترە ئیتر بۆ دوور و درێژتری دەکەیەوە و کڕکڕاگە دادەنێی. ئەمە ھیچ خزمەتێک بە کوردی نییە و زەرەری زیاتر لێ دەدەی.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٤، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کڕکڕە".