وتووێژ:کاشینک

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ئەم وشە سەیرە لە کوێ ھاتووە؟ دەی گوازمەوە، گەر ھیچ سەرچاوەیەکتان بۆی نییە. سەرچیا‏١٣:٢٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک سەرچیا، کاک @دیاکۆ: وتارەکەی دروستکردووە و دڵنیام وەڵامێکی ھەیە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٦، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵام دەبێت چی بێت! لە کاتێک وشەکە نە لە قامووس ھەیە و نە لە گووگڵیش ھیچ ئەنجامی ھەیە. سەرچیا‏١٩:٣٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو ناوی کاشینک وشەیەکی ڕەسەنی کوردەوارییە بەواتای قایەق یان کەلەک دێت ،لەکاتی ئێستادا زیاتر لە شێوەزاری کورمانجی بەکاردێت ،بۆ دڵنیایی زیاتریشتان دەتوانن لە وەرگێڕی گۆگڵ بدۆزنەوە لە کوردی کورمانجی کاشینک واتا ferry لە زمانی ئینگلیزیدا،بۆنمونە لەم بەستەرە بەکارهاتوەhttps://www.emergency-live.com/ku/news/11-arrests-for-the-south-korea-ferry-disaster/ دیاکۆ (لێدوان) ‏٢٠:٢٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وشەیە لە ویکیفەرھەنگیش نییە، کە گەورەترین فەرھەنگی کوردیی کورمانجییە. لە کوردیی سۆرانیش ھیچ بەکارھێنانی نییە، کەوایە گونجاو نییە. باشترە کەلەک دابنێین، ئەویان تا ڕادەیەک بەکاردەھێندرێت. سەرچیا‏٢١:١٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کەلەک شتێکی ترە و لە فارسیشدا ھەیە: Raft.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کاشینک".