وتووێژ:کار / فیزیا

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە

ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە دەستکاری

هاوڕێیان، من دژی سڕینەوەی هەر کۆلکەوتارێکم، جا ئەگەر یەک ڕستە بێت یان هەر چی، ئەم وتارە تاگی سڕینەوەی لێ درابوو، لە حاڵێکدا یەکێک لە وتارە بنەڕەتییەکانی فیزیکە، لێرە کەس سەبارەت بە فیزیک، کیمیا، ماتماتیک، نانووسیت، ئەگەر نانووسن، زەحمەتی پێداچوونەوە و چاکسازیشیان ناکێشن تکایە کاریشتان بە سڕینەوە نەبێت، ڕێگەی کەسیان نەگرتووە! من کەمێک دەستکاریم کرد، لەم وتارەدا، وشەی خێرایی تێدایە، (پێشتر کۆلکە وتارێک هەبووە سەبارەت بە خێرایی، کە ئەویش، سڕاوەتەوە) جا بەڕێز ڕاسان، @Rasan emprator page: زۆربەی ئەو کۆلکەوتارانە بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی زۆرتر نووسراون، نەک بۆ ئەوەی بەکارهێنەران خۆیان بکەن بە دروستکەری پەڕه، هیوادارم کەمێک دڵسۆزانە سەیری وتارەکان و ویکیپیدیا بکەیت. Şûşe وتووێژ ‏١٢:٤٣، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێپین،@Épine: ئەگەر دەتوانیت پەڕەی خێرایی بهێنەوە، یەک ڕستەیش بێت لە هیچ باشتره، ڕەنگە کەسێک بتوانیت کاری لەسەر بکات، لە زۆربەی وتارەکانی فیزیکدا ئەم وشە هەیە، وەک لەز، و ...دڵنیا بن ئەم کۆلکە وتارانە هەر مەبەستیان ڕوونکردنەوەی زیاتری وتارەکانی ترە، هەموو بە شێوەیەک پێک گرێ دراون و لەخۆڕایی دروست نەکراون. Şûşe وتووێژ ‏١٢:٥١، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
هەر زۆر بێتاقەتم بەو وەزعە. یاسایەک ئەبێ ئەم وێرانکریە ڕاگرێت، بروسک ئەڕوات و کاک ئیمپراتۆر دێت! هیوا (لێدوان) ‏٢١:٣٣، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش دژی سڕینەوی کۆلکەم.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٠٨، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کار / فیزیا".