وتووێژ:ڤینۆس

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

لە باشوور ھەر پێی دەوترێت ڤینۆس، ھەرچەنە من لەگەڵ (ڤینس)ـم--  ئێپین وتووێژ ‏٢٠:١٧، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وڵڵا لەو دیو بە داخەوە خوێندنەوەی ناوە بیانییەکان زۆر سەقەتە. سەد خۆزگە بە ئەوانەی لە عەرەبییەوە دەیکەنە کوردی، ئەوانەی ڕاستەوخۆ دەکرێنە کوردی ھەر وێرانە. بە جۆرج بووشیان دەوت بۆش. پێیان وابوو بۆشی کوردەواری خۆمانە. ئەمەش (ڤینوس) وشەیەکی لاتینە ھەر بە ئو دەخوێنرێتەوە و لە ھیچ زمانێک دا بە ئۆ نەھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٠، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆ ھەر ئەمە نییە کاکە، چەندەھا وشەی تریش بە ھەمان شێوە. بۆیە من دەڵێم با واز لە "زۆرتر بەکاردێت" بێنین و ھەر دروستەکەی دانێین. ئەوانی تر بکرێن بە ڕەوانەکەر.  ئێپین وتووێژ ‏٢١:٠٦، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لە دیوانی شاعیرانا "ڤینۆس" ھاتووە:
ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ مەگرە لێم چونکە - جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجولێنێ
وا بزانم ھیی ئەحمەد ھەردییە.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو ناوگۆڕینە ھیچ کێشەیەکی تێدا نییە، زمانی خەڵکە کە دەیەوێت وشەکان لەگەڵ زمانی کوردی بگونجێنێ، لە کوردی دەربڕینی ڤینۆس زۆر خۆشتر و ساناترە لە ڤینوس. سەرچیا‏٢٠:٣٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک سوارەش دەڵێ «تۆ... تۆ ڤینۆسی... تۆ پەیکەرەی خوای ئەوین و جوانی...». با ھەر ڤینۆس بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٤، ١١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڤینۆس".