وتووێژ:ڕەوادی
کۆتا لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan
ڕەوەندی یا ڕەوادی؟--Aza (وتووێژ) ١١:١٢, ٨ ئایار ٢٠١٢ (UTC)
- @Aza:، لە ھیچ کوێ ڕەوەندیم نەبینیوە. لە سەرچاوەکاندا ڕەووادی و ڕەوادی ھاتووە کە ھەردووکیان دروستن. لە ئیرانیکادا باسێکی لەسەر ئەوە کردووە کە زیادم کرد بە سەرچاوەەکان. ڕەوەندیم وەک ڕەوانەکەر ھێشتەوە چون بینیم بەستەریان پێدابوو، ئەگەرنا دەمسڕییەوە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٠:٢٥، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
- بەرێز @Pirehelokan و @Aza، دەبێ ئێمە بۆ هەموو شتێک سەرچاوە و وشەی فارسی بەکاربھێنین؟ گەر وایە بۆچی لێرە و لێرە بە ڕەوەندی ناوی هاتووە؟ ئایا لەخۆیانەوە دایانناوە؟. ئاشکرایە ڕەوەندی کوردییە و ئاماژەیە بە کۆچەرییە کوردەکانی چیاکانی زاگرۆس و باشووری قەوقاز، بەڵام لە زمانەکانی فارسی و عەرەب کراوە بە ڕەواد و وشە ڕەسەنەکەیان کوشتووە، تا وای لێکراوە کە ڕەچەڵەکی میرنشینەکەش ئەگەڕێننەوە بۆ عەرەب، بەداخەوە کوردیش دەست پێشخەری کردووە لە فراوان بەکارهێنانی ئەم ناوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٩:٤٦، ٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Zamand Karim:، بەڵێ، لە خۆیانەوە دایانناوە. سەرچاوەی یەکەم کەسێک لە باسنیوز نووسیوەیە و هیچ بەڵگەیکی نەهێناوەتەوە کە بۆ ناوەکە ڕەوەندییە. وتاری دووەمیش وەرگێڕانی وتارێکی فارسییە کە پەیوەندیی بە ڕەوادییەکانەوە نیە و باسی فیرقەیەکی دینی دەکات بە نێوی ڕاوەندی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:٣٧، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریسڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڕەوەندیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20150924044003/http://www.findarticles.com/p/articles/mi_m0SBL/is_18/ai_n13826854/pg_15 بۆ http://www.findarticles.com/p/articles/mi_m0SBL/is_18/ai_n13826854/pg_15 زیاد کرا
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ١٤:٥١، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)