وتووێژ:ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی

کۆتا لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sorou6sh

(دانوستان) واتایەکی بەربڵاوتر لە (بازرگانی) دەگرێتە خۆی. ئەوەی باوترە و پێم وابێ دروست تریش بێ (ڕێکخراوەی بازرگانیی جیھانی) یە و باشترە بکرێتە پەڕەی سەرەکی.Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵتم، بە ڕای منیش بازرگانی یان توجارەت باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٥، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بازرگانی جیاوازە٠--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٧، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
(دانوستان) لە کوردیدا تەنانەت بۆ گۆڕینەوەی بیر و ڕاش دێت، واتە (معاملە). بەڵام لێرەدا مەبەست (بازرگانی)یە کە زووم دەکاتە سەر دانوستانی ڕاژە و شمەک. بۆیە عەرزت دەکەم (دانوستان) وشەیەکی بازە و زۆر شت دەگرێتەوە و بەجێ نییە کە لە جیاتی بازرگانی بەکار بێت؛ ئەگەرچی بازرگانیش بۆ خۆی جۆرێکە لە جۆرەکانی دانوستان. {دانوستانی ژینگە و مرۆڤ، دانوستانی فەرهەنگی، دانوستانی جینیتیکی، دانوستانی زانیاری، دانوستانی بازرگانی و...}. سپاس! Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٣٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش پێم وایە بازرگانی لە دانوستان باشترە. دانوستان هیچ مانایەک ناهێنەتە زەینی منەوە. مادیوتووێژ (١٤ی جۆزەردانی ٢٧١٤) ‏١٤:٠٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

مەسەلە ئمە نییە براکانم. ئەگەر ئێمە بە trade بڵێین بازرگانی ئەی بە commerce دەبێ بڵێین چی؟ تکایە سەرەتا ئەمە حەل بکەن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:١٨، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە چالاک، بەڕاسی نازانم ئەبێ بە commerce بڵەین چی، بەڵام ئەگەر سێرچێکیش بکەی لە گووگڵدا دەبینی ڕێکخراوەی بازرگانی جیهانی باوترە. وا دیارە ئەمەش دروستتر بێ لە دانوستان هەر بەو هۆیەی کە عەرزتانم کرد. جا با ئەندامانیش بۆچوونی خۆیان ڕابنێن. Aminijian (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
هەڤاڵان ڵێرە مەبەست لە trade ھەر بازرگانیە، لە ھەموو مێدیاکانیش هەر ڕێکخراوەی بازرگانی جیھانی جیهانی بەکار دێنن.دانوستان بۆ Negotiation یان Deal بە کار دێت.--Sorou6sh (لێدوان) ‏٢٢:٤٨، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی".