وتووێژ:ڕۆژھەڵات

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ناوی ئەم وتارە بگوێزینەوە بۆ ڕۆژھەڵات (ئاڕاستە). ئەم بەکارھێنەرە لەبەرئەوەی ڕۆژھەڵات لەگەڵ ئاڕاستەکە تێکەڵ نەبێت ناوی ئەم وتارەی بە چاوگ نووسیوە: خۆرھەڵاتن. ھەروەھا ڕوونکردنەوەیکیش دابنرێت کە ڕۆژھەڵات سێ مەبەستی ھەیە: ھەڵاتنی خۆر، ئاڕاستەی جوگرافی و ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ھەمان شت بۆ ڕۆژاواش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٤، ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەگەر بۆ ھەڵاتنی خۆر بڵێین خۆرھەڵات و بۆ ئاراستەکەیش بڵێین ڕۆژھەڵات ئیتر کەوانە پێویست نییە مەگەر ھەردووکیان ھاوناو بن. چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٥، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:، دەکرێت وا بکەین، بەڵام ھیچ لۆجیکێکی نیە و تەنیا قەراردادێکە ئێمە لە ویکیپیدیادا داماننابێت. خۆراواش زۆر دەڵێین ئێمە لە زمانەکەماندا. لاریم لەگەڵی نیە بەڵام ئەشێ دان بەوەدا بنێین ھەردوو مەعناکەی ھەیە. ئەو کەسەی ئەم وشانەی داناوە ئەشێ بیری لەوە بکردایەتەوە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا مەعنای تریان ھەیە (ڕەنگە لاسایی عەرەبییان کردبێتەوە کە مەشریق و مەغریبیان ھەیە و بە گشتی مفعل ھەم ئیسمی مەکانە و ھەم زەمان). ھەرچەند من لام زۆر ئاساییە کە وشە دوو یا چەند مەعنای ھەبێت، بەڵام سەرنجم داوە بڕێک لە ھاوڕێیان پێیان ناخۆشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥١، ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: ھەر ئاوایە و زۆر ئاساییە. ئەمە پێی دەڵێن en:Polysemy (لەم بابەتەدا en:Polysemy) و لە تەواوی زمانەکانی دنیادا ھەیە و شتێک نییە پێوەندیی بە پێ خۆش بوونی ئێمەوە بێ. قسەی نازانستی نابێ گوێی بۆ ڕادێری.-- چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٢، ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وایە، بە ئیسپانیایی وشەی ژن و کەلەبچە یەکێکە. بە ئینگلیزی power ھەزار مەعنای ھەیە. ئەمە ڕەوتێکی ئاسایی زمانە کە وشە گۆڕانی مەعنایی بەسەردا دێت (تەنانەت لە زمانی زانستیشدا). سەدساڵ لەمەوبەر ڕۆژھەڵات یەک مەعنای بووە لە کوردیدا ئیستە سیانی ھەیە. کێشەکەم ئەوەیە نابێ وشە ئەسڵییەکە بە دەستکرد وەلا بخرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٥، ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ ئاراستە زۆرتر ڕۆژھەڵات بەکارھاتووە، بۆ (sunrise)یش چ خۆرھەڵات یان خۆرھەڵاتن بێت کێشەی نییە. سەرچیا‏١٤:٠٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمەیش دەبێتەوە نەقڵی ھاوێنە و ئاوێنەکە. بۆ ھەر دووکیان لەگەڵ ڕۆژھەڵاتم. ئەم کێشەیە بە کەوانەیەک حەل دەبێ بەڵام ئەگەر یەکیان بکەینە ڕۆژھەڵات و ئەوی تر خۆرھەڵات کابرا ھەر دەبێ بیر بکاتەوە ئەرێ کامیان ئاراستەکە بوو کامیان ئەوی تر؟! بەڵگەیەکیشمان نییە بۆ ئەم کارە. لای ئێمە (گشت موکریان) نە خۆر باوە و نە خۆرھەڵات (دەتوانم بڵێم تا نزیک ھەولێریش ھەر دەبێ وا بێ).-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لای ئێمەش خۆر باو نییە، بەڵام لێرە قسە لەسەر زمانێکی ستانداردە کە ئەگەر سبەی ڕۆژ ئەو خەڵکە بەم شێوەیە لە قوتابخانە بیخوێنن فێری دەبن. ناکرێت زۆر شت ڕەت بکەینەوە لەبەرەوەی لەگەڵ ئاخاوتنی ناوچەیەک نەگونجێت. سەرچیا‏١٩:٥٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشەی من ئاخفتنی ناوچەیی نییە بڵێم چون ئێمە ناڵێین خۆر نابێ خۆرھەڵات بێ. خاڵی ھەرە گرنگ لە دانانی ھەر وشە یا زاراوەیەکی نوێ ئەمەیە لێڵیی ماناییمان نەبێ. یانی مانای وشە یا زاراوەکە ڕوون بێ. ئێستا خۆرھەڵات و ڕۆژھەڵات ھیچ جیاوازییەکیان نییە لەبەر ئەمە مانایان لێڵە. یانی ھەمیشە بۆ کابرای ئاخێوەر پرسیارە ئەرێ کامیان کاتەکە بوو کامیان شوێنەکە؟!-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠١، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕۆژھەڵات".